له قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا، شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه له عه‌فرین گورزی توندیان له سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی (ئه‌لقاعیده، داعش و ئه‌لنووسره) دا.
له ١٨ی مارس\٢٧ی ڕه‌شه‌مێ، كاتێك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كانتۆنی عه‌فرین بڕیاری دا گه‌لی عه‌فرین له شاره‌كه ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی شاری عه‌فرین و بپارێزرێن، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له ناوه‌ندی عه‌فرین، ده‌روبه‌ری و ٧ ناوچه‌ی هه‌رێمه‌كه چالاكیی به‌هێزیان له دژی سوپا و چه‌ته‌كان ئه‌نجامدا.
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه له ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا زنجیره‌چالاكیی به‌هێزیان به ڕێبازی گه‌ریلایی ئه‌نجامداوه و تا ئێستا ده‌یان سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون. ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیش كه له ناوچه‌ی ڕاجۆ، بلبلێ و مابه‌تا ده‌ستیان پێكردبوو، بێ ئه‌نجام بوو.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات، ئه‌و چالاكییانه‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له ١٨ی مارس\٢٧ی ڕه‌شه‌مێ به‌دواوه ئه‌نجامیان داوه، بریتین له:
١٨ی مارس\٢٧ی ڕه‌شه‌مێ
له گوندی ئالهمدار-ی ناوچه‌ی بلبلێ ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كان كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێدابوو، ته‌قێندرایه‌وه. چه‌ندین چه‌ته‌ی نێو ئۆتۆمبێله‌كه كه ژماره‌یان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، كوژران و بریندار بوون.
١٩ی مارس\٢٨ی ڕه‌شه‌مێ
- له گوندی كێلا-ی ناوچه‌ی بلبلێ، ئۆتۆمبێلێك كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بار كردبوو ته‌قێندرایه‌وه. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
- ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كان كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێدابوو، له‌نێوان گونده‌كانی بایێ و كیمارێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا ته‌قێندرایه‌وه. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
٢١ی مارس\١ی خاكه‌لێوه
له بلبلێ ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیا و چه‌ته‌كان تێكشكێندرا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
٢٢ی مارس\٢ی خاكه‌لێوه
له گوندی كهفهرجانێ-ی ناوچه‌ی شه‌را، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كان تێكشكێندرا. چه‌ته‌كانی نێو ئۆتۆمبێله‌كه كوژران.
٢٣ی مارس\٣ی خاكه‌لێوه
له گوندی كیمارێ-ی ناوچه‌ی شێراوا، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه چالاكییان ئه‌نجامدا و لایه‌نی كه‌م ٦ چه‌ته كوژران.
٢٤ی مارس\٤ی خاكه‌لێوه
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له ناوچه‌ی سنای-ی ناوه‌ندی عه‌فرین، هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی شام و ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه. ١٩ چه‌ته كوژران و ٤ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێكشكێندران.
٢٧ی مارس\٧ی خاكه‌لێوه
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له ناوه‌ندی عه‌فرین چالاكییان ئه‌نجامدا. لایه‌نی كه‌م ١٦ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران، ١٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ش بریندار بوون.
٢٨ی مارس\٨ی خاكه‌لێوه
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی عه‌فرین - جندرێس هێرشیان كرده سه‌ر سوپای توركیای داگیركه‌ر. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ چه‌ته كوژران و ٦ی دیكه‌ش بریندار بوون.
٣٠ی مارس\١٠ی خاكه‌لێوه
له گردی مامێ گور له ناوچه‌ی بلبلێ، تانكێكی سوپای توركیا ته‌قێندرایه‌وه. ٤ سه‌ربازی داگیركه‌ر كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
٣١ی مارس\١١ی خاكه‌لێوه
له گوندی دكێ-ی ناوچه‌ی شه‌را له دژی چه‌ته‌كان چالاكی ئه‌نجامدرا و ٧ چه‌ته كوژران. له‌نێو كوژراواندا ٢ سه‌رچه‌ته هه‌ن.
١ی نیسان\١٢ی خاكه‌لێوه
له گه‌ڕه‌كی مه‌حموودیه-ی عه‌فرین له دژی چه‌ته‌كانی لیوا ئه‌لفه‌تح چالاكی ئه‌نجامدرا و ٩ چه‌ته كوژران. له چالاكییه‌كی دیكه‌دا له مه‌یدانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، ٣ چه‌ته كوژران.
١ی نیسان\١٢ی خاكه‌لێوه
له گوندی قهستهلێ خدریا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ، ٣ ئه‌ندامی سوپای تورك بێ كاریگه‌ر كران كه یه‌كێكیان سه‌ردار بوو. هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی سوپای توركیا كوژرا.
٢ی نیسان\١٣ی خاكه‌لێوه
سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له به‌رانبه‌ر چالاكییهكاریگهرهكانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی سه‌رتاسه‌ری دا له عه‌فرین، له سێگۆشه‌ی ڕاجۆ - بلبلێ - مابه‌تا به پشتیوانیی ئاسمانی ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد.
٣ی نیسان\١٤ی خاكه‌لێوه
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، له دوای ٧ هێرشی ئاسمانی بێ كاریگه‌ر بوو و ئۆپه‌راسیۆن كۆتایی پێهات.
٦ی نیسان\١٧ی خاكه‌لێوه
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له كۆڵانی وه‌ڵات له‌نێو شاری عه‌فرین هێرشیان كرده سه‌ر ناوه‌ندێكی داگیركه‌ران كه چه‌ته‌كان بۆ خۆیان كردبووه باره‌گه. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون كرایه‌وه ٩ چه‌ته كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
٧ی نیسان\١٨ی خاكه‌لێوه
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له ناوه‌ندی عه‌فرین هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پشكنینی سوپای توركیای داگیركه‌ر. له ئه‌نجامدا ٢ سه‌ربازی توركیا بریندار بوون و چه‌ته‌یه‌كیش به ناوی «عه‌بدولعه‌زیز» كوژرا.
٧ی نیسان\١٨ی خاكه‌لێوه
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له گوندی كه‌فه‌ر سهفرێ-ی ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین، هێرشیان كرده سه‌ر ماڵێك كه چه‌ته‌كان بۆ خۆیان كردبووه باره‌گه. له ئه‌نجامدا ٣ چه‌ته كوژران و ٢ چه‌ته‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.
s.m