چاودێرانی ڕۆژئاوا: سەربەرزین بەوانەی گیانیان فیدا کرد

"لەسەر ئەم خاکە، بە دیواری هەر ماڵێکەوە وێنەیەک هەڵواسراوە و چیرۆکی قارەمانی بێ ناو باس دەکرێت. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە لەو شەڕە چۆن سەرکەوتن بەدەست هاتووە".

لە کانوونی دووەمی ٢٠١١ەوە لەسەر خاکی سوریا زۆر شت گۆڕان. لەو کاتانە باس لەوە دەکرا تەمەنی ڕژێم کەمێکی ماوە، بەڵام لەسایەی پاڵپشتییەکانی ڕووسیا و ئێران، هێشتاش بە پێوەیە. ئەو گرووپە ئۆپۆزسیۆنانەی لەژێر ناوی گۆڕان دروست کرابوون، دواتریش بوونە ماشەی هێزە هەرێمییەکان. ئەو گرووپانە لەبەردەم توانەوەن.

جگە لە ڕژێمی بەعس و چەتە جیهادییەکان، بژاردەیەکی دیکەی ئەلتەرناتیڤ هەیە؛ خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە کورد پێشەنگایەتی دەکەن. لەگەڵ ئەوەی هەندێک هێز نایانەوێت ئەو ستاتۆیە ببینن و هەڕەشەی لێدەکەن، بەڵام هێشتاش خۆبەڕێوەبەری باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەرانبەر ئەو شتانە داهاتووی خۆی بونیاد دەنێت. ئەمڕۆ خۆبەڕێوەبەری باشوور و ڕۆژهەلاتی سوریا ٣٢% خاکی سوریای بەدەستەوەیە.

هەموو ئەوانەی لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا چاودێری دەکەن، دەزانن لەسەر ئەو خاکە چی کراوە. ئێمەش بۆ ئەوەی گەواهی ئەو شتە بدەین، کەوتینەڕێ. هەر لە سلێمانییەوە کاریگەری گەمارۆکەی سەر ڕۆژئاوا هەستی پێدەکرێت. وتیان ئەگەر خەڵکی باکور بیت، ناتوانیت بچیتە ڕۆژئاوا. بەڵام دیسان نابێت مرۆڤ نەچێتە ئەو ناوچەیە و کەوتینە ڕێ. مەڵێن ئەوێ خاکی کوردستانە، لە بازگەکان ئەگەر بڵێی کوردم، زۆر گرفتت بۆ دروست دەکەن.

وەکو زوڵملێکراوێکی گەمارۆی پەدەکەی سەر ڕۆژئاوا، دوای ڕۆیشتنێکی سەخت و درێژ گەیشتمە ڕۆژئاوا. ئەو ساتانەی کە بە بزەیەکەوە بە کەسەکان دەڵێن 'مەرحەبا' ماندوییەتی ڕێگەت بیر دەباتەوە. لە تاریکی شەودا لەکاتی خواردنەوەی چاییدا، ڕووی هیوابەخش باسی ڕۆحی شۆڕشگێڕی لەو خاکە دەکات.

ئەو ڕۆژئاوایەی ١١ هەزار شەهیدی داوە

ئیتر تۆ لەو ڕۆژئاوایەیە کە ١١ هەزار شەهیدی داوە. بە بزەیەکەوە لە هەموو کۆلانێک، شار و ڕێگایەک دێنە پێشوازت. ئەو کاتە تێدەگەی ئەوێ وڵاتی ئەو کەسانەیە کە بۆ مرۆڤایەتی گیانیان بەخشی.

لەکاتی تێپەڕبوون بە دێرک، ڕمێلان و قامیشلۆدا لە ماهیر هۆسۆم پرسی کە لەچەندین بەرخۆداندا بەشداری کردبوو. هۆسۆ وتی: ئەگەر بیروباوەڕمان نەبوایە، لەسەر ئەو خاکە باسی ئەو گەلە نەدەکرا. ڕژێم ترسێکی وای دروست کردبوو، تەنیا ڕێگەی خۆشویستنی جەلاد مابوەوە. لەسەر ئەو خاکە ڕایانگەیاندبوو کە کوردێک هیچ کات مافەکانی لەگەڵ عەرەب یەکسان نەبووە. بەگوێرەی عەقڵیەتی سیاسیان، کەمایەتییەکان مافی ژیانیان نییە. هەموو ئەوانەی لەسەر ئەم خاکە بەهێز بوون، سیستمی زۆرەملێیان دروست کرد. لەژێر کاریگەری ئەو عەقڵیەتەدا هەتا ساڵی ٢٠١١ لەسەر ئەم خاکە لە بواری ئەخلاقی و کۆمەڵگەیی دا کاولێکیان دروست کردبوو. هیچ هیوایەکیان بۆ داهاتوو نەهێشتبوەوە".

عەقڵییەتی پێشوومان گۆڕی

بەڵێ، ئێمە پێش هەموو شتێک ئەو عەقلیەتەمان گۆڕی. لەسەر ئەم خاکە ئەوەمان ئاشکرا کرد، ئەوانەی 'کەمینە'شن، ئەوانەی 'زۆرینە'شن دەتوانن بژین. وەکو ئەوانەی پێشتر هێزی زۆرەملێمان بەکار نەهێنا. نیشانمان دا کە لەسەر ئەم خاک و ئاوە هەموو کەس وەکو یەک ئازاد بێت. هەموو ئەوانەی لەسەر ئەم خاکە دەژین دەزانن خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو خاکەن و جارێکی دیکە لەبەرانبەر هیچ کەسێک ملکەچ نابن. ئەو کەسانە بۆ هیچ بەرژەوەندییەک شەڕیان نەکرد. تاکە داواکارییەکیان هەبوو، ئەویش ئەوەبوو بە ئازادی لەسەر خاکی خۆیان بژین. لەسەر ئەو خاکە گەنجانی کورد، عەرەب، سوریان بۆ ئامانجێک شەڕیان کرد. ئەویش ڕێگەی ژیانی بەئازادی بوو.

دوو ئایدۆلۆژیا شەڕیان کرد

شەڕی دژی داعش ئاسان نەبوو. ئەو کەسانەی خراپترین کەسەکانی جیهان بوون، بۆ کوشتن هاتبوونە سەر ئەم خاکە. لەسەر ئەم خاکە ئێمە تەنیا لەگەڵ ئەوان شەڕمان نەکرد. لەسەر ئەم خاکە دوو ئایدیۆلۆژیا شەڕیان کردووە. داعش فکرێکی دووری ئەم سەردەمەی دەسەپاند و لەبەر ئەوەش مردنی دەهێنایە بەرچاوی خۆی. هێزەکەی بەرانبەریشی، ڕووناکی لەبەرانبەر تاریکیدا دەپاراست. بە بەردەوامی چەندین ساڵی ئایدیۆلۆژی بۆ بەهاکانی خۆیان پێشتر خۆیان بەکوشت دەدا. بە پێداویستی زۆر کەمەوە لەدژی ئەو فکرە ڕەشە شەڕمان کرد. کۆمەڵێک گەنجی خاوەن بیروباوەڕ شەڕیان کرد.

ئیرادەی کۆبانێ داعشی تێکشکاند

با هیچ کەسێک نەڵێت ئێمە داعشمان تێشکاند. ئیرادەی کۆبانێ داعشی تێکشکاند. ئەگەر ئێمە بەرخۆدانمان نەکردبایە و خۆمان نەسەلماندبایە کە ئەتوانین لە کۆبانێ داعش تێکبشکێنین، ئەوانەی سەیری بەرخۆدانی کۆبانێیان دەکرد نەدەکەوتنە هەوڵدان.

لەو شەڕەدا ئێمە ١١ هەزار شەهیدمان دا. کەس نەیتوانیبوو بە خەیاڵیش ئەو بەرخۆدانەی ئێمە ببینێت. دواجار چووینە ناو پایتەختی ئەوانەی کە ترسیان خستبووە دڵی هەموو جیهان، لەسەر ئەم خاکە قڕمان تێخستن. ئەگەر پەنجەکانی ژنانی کورد نەبوایە، کێ دەیتوانی داعش لەناو ببات؟

"لەسەر ئەم خاکە، بە دیواری هەر ماڵێکەوە وێنەیەک هەڵواسراوە و چیرۆکی قارەمانی بێ ناو باس دەکرێت. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە لەو شەڕە چۆن سەرکەوتن بەدەست هاتووە".

ف.ق