چه‌ته‌كانی توركیا له حه‌له‌ب یه‌كتر ده‌كوژن
له ناوچه‌ی ئه‌خته‌رینی حه‌له‌ب چه‌ته‌كانی به‌ره‌ی ٥١ و سوڵتان موراد له یه‌كتریان دا و چه‌ندین چه‌ته‌یان له یه‌كتر كوشت.
له ناوچه‌ی ئه‌خته‌رینی حه‌له‌ب چه‌ته‌كانی به‌ره‌ی ٥١ و سوڵتان موراد له یه‌كتریان دا و چه‌ندین چه‌ته‌یان له یه‌كتر كوشت.
چه‌ته‌كانی «قه‌ڵغانی فورات» كه ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی ڕۆژئاوا و باكووری سووریا ڕێكیخستوون، له هه‌رێمه داگیركراوه‌كان بوو به شه‌ڕیان. ڕاگه‌یه‌ندرا كه پێكدادانه‌كه له‌نێوان چه‌ته‌كانی به‌ره‌ی ٥١ و سوڵتان موراد له ناوچه‌ی ئه‌خته‌رینی حه‌له‌ب ڕوویداوه.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه شه‌ڕه‌كه به‌هۆی ڕفاندنی یه‌كێك له سهرچهتهكانی به‌ره‌ی ٥١ به ناوی محه‌مه‌د ئه‌لدێری هاتووه‌ته ئاراوه. ناوبراو له باره‌گاكه‌ی خۆی له شاری باب له لایه‌ن گرووپێكه‌وه ڕفێندراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ردوو لایه‌ن چه‌ندین چه‌ته‌یان له یه‌كتریان كوشتوون و له هه‌رێمه‌كه «قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ» ڕاگه‌یه‌ندراوه.
s.m