چه‌ته‌كانی توركیا ١٠ هاوڵاتیی عه‌فرینیان ڕفاند
سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی كه له ئاداری ٢٠١٨-ه‌وه عه‌فرینیان داگیركردووه، ١٠ هاوڵاتیی سیڤیلی دیكه‌یان ڕفاند.
سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی كه له ئاداری ٢٠١٨-ه‌وه عه‌فرینیان داگیركردووه، ١٠ هاوڵاتیی سیڤیلی دیكه‌یان ڕفاند.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌كانی عه‌فرین وه‌رگیراون، سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌ر له ٢ ڕۆژ له ناوچه‌ی ماباتا ١٠ هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووه.
هه‌مان ڕۆژ چه‌ته‌كان له گوندی گولیكێی ناوچه‌ی ماباتا چه‌ندین هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووه كه ئه‌مه ناوه‌كانیانن؛ ڕێزان حه‌نان حه‌سه‌ن، محه‌مه‌د مه‌حموود حه‌مۆ، فازل یاسین حه‌سه‌ن و فه‌خری محه‌مه‌د حه‌مۆ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هاوكات چه‌ته‌كان له عه‌فرین شوێنه‌واره‌كان ده‌كۆڵن و كه‌ره‌سته مێژووییه‌كان ده‌به‌نه توركیا. له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ته‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری كهفرجهن هه‌زاران دره‌ختی زه‌یتوونیان بڕیوه كه ته‌مه‌نیان لایه‌نی كه‌م ٦٠ ساڵانه.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ڕۆژی ٢٩ی حوزه‌یران\٨ی پووشپه‌ڕ له ناوچه‌ی ماباتا-ی عه‌فرین هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و ٣٠٠ هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاند كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون. چاره‌نووسی ئه‌و هاوڵاتییانه تا ئێستا دیار نییه.
s.m