چه‌ته‌كانی سوپای توركیا له عه‌فرین منداڵێكیان كوشت
چه‌ته‌كانی سوپای توركیا كه ئه‌ردۆغان به «سوپای میللی» ناویان ده‌بات، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵییان به ناوی محه‌مه‌د موسته‌فا به چه‌قۆ كوشت و ته‌رمه‌كه‌یان فڕێ‌دا.
چه‌ته‌كانی سوپای توركیا كه ئه‌ردۆغان به «سوپای میللی» ناویان ده‌بات، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵییان به ناوی محه‌مه‌د موسته‌فا به چه‌قۆ كوشت و ته‌رمه‌كه‌یان فڕێ‌دا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار - ئانها كه پشتی به سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو عه‌فرین به‌ستووه، سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵیان به ناوی محه‌مه‌د موسته‌فا خه‌لیل له گوندی سێمالكا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ماباتای عه‌فرین به چه‌قۆ كوشتووه.
سه‌رچاوه‌كه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و منداڵه دانی به‌یانی به‌مه‌به‌ستی كڕینی نان له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه، له‌و كاته‌دا چه‌ته‌كان ده‌ستگیریان كردووه و بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان له كۆگه‌یه‌ك، له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان ته‌واو بووه، چه‌ته‌كان به چه‌قۆ له‌و منداڵه‌یان داوه و برینداریان كردووه، دواتریش له‌سه‌ر ڕێگه فڕێیانداوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ستنیشانیشی كردووه، ئه‌و منداڵه برینداره له لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی عه‌فرین كه سوپای توركیا دایمه‌زراندووه، به‌ڵام ته‌داوییان نه‌كردووه و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه.
s.m