چه‌ته‌كان له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین چه‌ندین كه‌سیان ڕفاند
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین گه‌مارۆی گوندی بورج حه‌یده‌ر-یان دا و ده‌یان كه‌سیان ڕفاند.
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین گه‌مارۆی گوندی بورج حه‌یده‌ر-یان دا و ده‌یان كه‌سیان ڕفاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌ته‌كانی لیوای هه‌مزه‌ی سه‌ر به توركیا ئه‌مڕۆ به نزیكه‌ی ٣٠ ئۆتۆمبێله‌وه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندی بورج حه‌یده‌ر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین و نیوه‌ی دانیشتوانی گونده‌كه‌یان ڕفاندووه.
ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌كه ڕایانگه‌یاند كه چه‌ته‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌له‌فۆنی هه‌موو دانیشتوانی گونده‌كه‌دا گرتووه و هاتووچۆی گونده‌كه‌شیان قه‌ده‌غه كردووه.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ڕفێندراون و ناسنامه‌یان ئاشكرا بووه، بریتین له: سه‌یدۆ عه‌لی سلێمان، گولێ خه‌یری (٣٠ ساڵان)، عه‌بدالحی زه‌كه‌ریا حه‌سه‌ن (٢٥ ساڵان)، عه‌گید ڕه‌شید حه‌سه‌ن (٢٦ ساڵان)، ئه‌حمه‌د ڕه‌شید حه‌سه‌ن (٢٢ ساڵان)، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ناسرۆ (٥٣ ساڵان)، باسل عه‌دنان محه‌مه‌د (٢٢ ساڵان).
s.m