چه‌ته‌كان ١٦ هاوڵاتیی ناوچه‌ی بلبلێی عه‌فرینیان ڕفاند
سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی به‌ر له ٨ ڕۆژ ١٦ هاوڵاتی گوندی قۆرتا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ-ی عه‌فرینیان ڕفاند. هه‌تا ئێستا ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕفێندراون هیچ زانیارییه‌ك نییه.
سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی به‌ر له ٨ ڕۆژ ١٦ هاوڵاتی گوندی قۆرتا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ-ی عه‌فرینیان ڕفاند. هه‌تا ئێستا ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕفێندراون هیچ زانیارییه‌ك نییه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار - ئانها، سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی به‌ر له ٨ ڕۆژ ١٦ هاوڵاتیی گوندی قۆرتا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێی عه‌فرینیان ڕفاندووه و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
ڕاگه‌یه‌نرا كه چه‌ته‌كان ناهێڵن خواردن و خواردنه‌وه ده‌ربازی گونده‌كه ببێت و ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو شتێكی هاوڵاتیاندا ده‌گرن و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕفێندراون: جه‌مال عه‌بدۆ قۆجه، مه‌نان ڕه‌شۆ، موسته‌فا عه‌لی هۆرۆ، یوسف عه‌بدولقادر سه‌یدۆ، محه‌مه‌د عه‌بدولمه‌نان كۆچۆ، نووری عیزه‌ت سلێمان، ئه‌سلان عه‌بدول عه‌بدولمه‌نان كۆچۆ، ئه‌حمه‌د ڕه‌شید هۆرۆ، به‌هیر هۆرۆ ڕه‌شۆ، مه‌نان هۆرۆ ڕه‌شۆ، ڕه‌شید محه‌مه‌د ئیبراهیم، ئیبراهیم محه‌مه‌د سه‌یدۆ، عه‌بدولره‌حمان محه‌مه‌د ئیبراهیم، محه‌مه‌د هۆریك هۆرۆ، محه‌مه‌د حسێن هۆرۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌لماسا.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا كه سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ڕێ ناده‌ن كه دانیشتوانی گوندی كۆتانا-ی ناوچه‌ی بلبلێ بگه‌ڕێنه‌وه واری خۆیان.
s.m