چەتەکانی توركیا لەسەر بەشکردنی كه‌لوپه‌لی دزراوی عەفرین بەشەڕھاتن

ھەردوو گرووپی چەتەی «ئەحرار ئه‌لشام» و «فیرقەی حەمزە» لە شارۆچکەی باب و شاری عەفرین، لەسەر دابەشکردنی كه‌لوپه‌لی دزراوی هاووڵاتیانی عەفرین، بەشەڕھاتن.

بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی نێو عه‌فرین، ناكۆكی له‌سه‌ر به‌شكردنی ماڵ و كه‌لوپه‌لی دزراوی هاووڵاتیانی عه‌فرین لەنێوان چه‌ته‌كان دروست بووه‌ و شه‌ڕ هاتۆته‌ ئاراوه‌. له‌ ئەنجامی شەڕێکی قورسی نێوان ئەو دوو گرووپە چەتەیەدا، ١٠ کەس لە ھەردوولا کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو گرووپه‌ به‌رده‌وامه‌.

گرووپە چەتەکانی سه‌ر به‌ دەوڵەتی تورکیای داگیركه‌ر، لەگەڵ داگیرکردنی ھەر ناوچەیەکی هه‌رێمی عەفرین، ماڵ و سامانی هاووڵاتیانیان تاڵان كرد.

s.m