چەتەکانی تورکیا لە عەفرین هاووڵاتییان دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەدەن

هێزەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی هاووڵاتییانی مەدەنیی عەفرین دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەدەن. ئەوکەسانەی لەلایەن چەتەکانی تورکیاوە ڕفێندراون، دەبرێنە شارەکانی هاتای، کیلیس و عەزاز.

هێزەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی هاووڵاتییانی مەدەنیی عەفرین دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەدەن. ئەوکەسانەی لەلایەن چەتەکانی تورکیاوە ڕفێندراون، دەبرێنە شارەکانی هاتای، کیلیس و عەزاز.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بەرەی نوسرە، سوپاى ئازادی سوریا و چەتەکانی داعش بە زۆرە ملێ دەچنە ناو ماڵی هاووڵاتییانی عەفرین و ئەندامانى خێزانەکانى عەفرین دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەدەن.

بە پێی ئەو زانیاریی سەرچاوەکانمان لە عەفرینەوە، چەتەکان لە عەفرین دەربازی ناوماڵی هاووڵاتیان دەبن و هاووڵاتییان ئەشکەنجە دەکەن. لە دواى ئەشکەنجەکردنیشیان ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی عەفرینیان رفاندووە بۆ کێلس، هاتای و عەزاز.

ماوەى دوو مانگە  هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانەوە، کە رفێندراون دەست کەسوکارەکانیان نەکەوتووە.

لە گوندی کورزێلێ-ی عەفرین  تا ئێستا دەیان هاووڵاتی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانییەوە ڕفێندراون.

ئاژانسی هەواڵی فورات ناسنامەى چەند هاووڵاتییەک کە ڕفێندراون ئاشکرا دەکات:

لە گوندی کورزێلێ: موستەفا ئیبیش ئەسوەد، نوری عەبدۆ ئیبۆ، موحەمەد، یوسف حەمی کەرۆ، مەحمود مەحمۆ عەلی، زەکی مەحمۆ عەلی، موستەفا مەحمۆ عەلی، ڕێزان موحەمەد عەبدۆ، ئیبراهیم موحەمەد عەبدۆ، ڕەنگین موحەمەد ئیبۆ، سوبحی سەتاف، ئەحمەد یوسف عەبدولڕەحمان، عەگید مستەفا، عەبدول حەنان، زەکی ئیبیش، فەیۆ شوکری، سوبحی ناسر، ئیسماعیل جەمیل حەمۆ، ڕێزان حەسەن ناسر، عادل حەمۆ کالۆ، قوشۆ موحەمەد شێراوی.

ر.م