چەتەکانی تورکیا لە عەفرین پیرەمێردێکیان ڕفاند
چەتەکانی سووپای تورکیا، پیرەمێردێکیان بەناوی شاهین بەغدادی لە عەفرین ڕفاند و ئەشکەنجەیان دا.
چەتەکانی سووپای تورکیا، پیرەمێردێکیان بەناوی شاهین بەغدادی لە عەفرین ڕفاند و ئەشکەنجەیان دا.
لەو کاتەوەی کە هەرێمی عەفرین لەلایەن سووپای داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیانەوە داگیرکراوە، هەتا ئێستا، هەموو ڕۆژێک هاوڵاتیانی مەدەنیی دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەدەن.
شاهین بەغدادی تەمەن ۶۲ ساڵیان ڕفاند و ئەشکەنجەیان دا
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، پیرەمێردێک بەناوی شاهین بەغدادی کە تەمەنی ۶۲ ساڵە و باوکی ۸ منداڵە، بە بێ هۆکار، لەلایەن گروپی چەتەکان و سووپای داگیرکەری تورکیاوە ڕفێندراوە و ئەشکەنجەش دراوە.
دەوترێت کە شاهین بەغدادی، پێش ئێستاش چەندین جار لەلایەن ڕژێمی بەعسی سوریەوە دەستگیر کراوە و نینۆک و ددانیان دەرهێناوە و بەو شێوەیە ئەشکەنجە دراوە.
ر.م