ئەو چەتانەی کە لە دوما و غوتە دەرکران لە عەفرین لە نێو کەمپدا جێگیر کراون.
دەوڵەتی تورکیا کە لە هەوڵداندایە بۆ گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین، بەردەوامە لە جێگرکردنی چەتەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات و بەنەماڵەکانیان لە عەفرین.
جێگیرکردنی چەتەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات لە عەفرین لە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی نێوان حکومەتەکانی ڕووسیا و تورکیا دا ئەنجام دەدرێت، کە بەو پێیە حکومەتی ڕوسیا ئاسمانی عەفرینی بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا کردەوە و حکومەتی تورکیاش بڕیاری کشانەوەی چەتەکانی سەربە تورکیای لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەرکرد.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین لە ترسی کۆمەڵکوژی سوپای توریکیای داگیرکەر و چەتەکان، بە ناچار عەفرین-یان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە کانتۆنی شەهبا کردووە.