فشار و زۆرداریەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خەڵکی عەفرین رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت. هەرڕۆژە هەواڵی دزی ،تاڵان کردن، کوشتن ،ئەشکەنجە کردن .تێکدان ،دەستدرێژی ،دەست بەسەرداگرتن و سوتاندن لە سەرعەفرین بڵاو دەکرێنەوە.
ئەو هاووڵاتیانەی کە لە عەفرین ماونەتەوە لە کردارە درەندانەکەی چەتەکان بیزار بوون.باری ژیانی هاووڵاتیان لە ژێر مەترسی کوشتن ، رەفاندن،ئەشکەنجە و دەست بەسەر کردن دایە.
ئەمجارە چەتەکانی سەربە بەرەی شامییە رۆژی ٢٢ ی تەمموز/٣١ی پووشپەڕ هێرشیان کردە سەرگوندی چەقەلا-ی سەر بە ناوچەی شێ ولە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٣٠ کەس کە ژن ،لاو ،بەساڵاچو-یان ڕفاندووە.بۆ ئازاد کردنی هەرکەسێک داوای ٣ هەزار دۆڵار دەکەن . ١٣ کە س لەو کەسانە کە بنەماڵەکانیان توانیویانە ئەو بڕە پارە بدەن ئەمڕۆ ئازادکراون.١٧ کەسی دیکە تا ئیستا بێسەروشوێنن و مەترسی کوشتنیان لە سەرە.
'ئەوتریت ،ئەوانەی کە پارەکە نەدەن دەکوژرێن '
بنەماڵەی ئەحمەد بەکربە ڕێگای تەلەفون لە سەر رووداوەکە وتیان :"٢٢ی تەمموز بەری بەیانی چەتەکان-ی هێرشیان کردە سەر گوندەکەی ئێمە و لە هەرماڵێک کەسێک یان ٢ کەسیان دەستبەسەرکرد.چەند ژن لەناو دەستبەسەرکراوەکاندایە.پاش ٣ کاتژمێر داوایان لە بنەماڵەی ئەو کەسانەکرد کە بۆ ئەوەی کە ئازاد بکرێن دەبێت بۆهەر کەسێک ٣ هەزار دۆلارپارە بدەن و ووتیان ئەو کەسانەی کە بنەماڵەکەیان پارە نەدەن ئەوا دەکوژریت ."
یەکێک لەو کەسانەی کە ئازاد کرابوو بە ناوی خ.ە ئەو ئاگاداریەی ڕایگەیاند :
"پاش ئەوەی کە ئێمەیان دەستبەسەرکرد بە چاو بەستراوی ئێمەیان کردە ناو ئۆتۆمبێلێک بۆ ئەوەئ هیچ شتێک نەبینین . باش کاتژمێرێک ونیو بە ریگا دا ڕۆیشتن، ئێمەیان بردە شوێنیکی نادیار و سوکایەتیەکی زۆریان بە ئێمە کرد پاش ئەوی کە چاومانیان کردەوە ئێمە لە تونێلێکی ژێرزەوی دابووین .پاش نیو کاتژمێر یەکێک لە ئەندامەکانی ئەوان هاتە لامان و داوای کرد کە ژمارە تەلەفونی ماڵەوەیان پی بڵێین .پاشان پێنج کەسی دیکە هاتن ئێمەیان دایە بەر لێدان وئەشکەنجەیەکی زۆریان کردیین "
خ.ە لە بەردەوامی قسەکانی دا ووتی " لە کاتی ئەشکەجە دا هەردوو دەستی کە سێک بەناوی حەیدەر محەمەدیان شکاندن و خ.ە ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە ئێستا مەترسی کوشتنیان لەسەرە .
ناوی ئەو ١٧ کەسانەی کە رفێندراون و ئێستاش ئازاد نەکراون:
١.ئەبید رەحمان خەلیل موستەفا، محەمەد خەلیل موستەفا ،عەلی دەخلی چوچیک ،عەدنان دەخلی چوچیک ، محەمەد حەسەن ئەرسەلان ، ئەحمەد حەسەن ئەرسەلان ، حەسەن ئەنوەر عوسمان ، بێرەم ئەبدو کالۆ ، بەدریە ئەبید رەحمان حوسەین، بێرام حەیدەر خەزۆ، خەلیل تاهیرئەرسەلان، ئەحمەد بەکر محەمەد، کچی ئەحمەد بەکر محەمەد، جونیک. ئیدریس محەمەد موستەفا، خەلیل ئەحمەد موستەفا، حەیدەرحاجئ ئەیدەر."
ک-ش