چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا ٥ هاووڵاتی عەفرین-یان ڕفاند
سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لەگوندی بوورج عەبدالۆ-ی ناوچەی شێراوا ٤ هاووڵاتی ولە گوندی باسووتێ هاووڵاتییەکی کەم ئەندامیان ڕفاند، هەروەها لە گوندی حەمامێ-ی جنردرێس تەرمێک دۆزراوەتەوە.
سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لەگوندی بوورج عەبدالۆ-ی ناوچەی شێراوا ٤ هاووڵاتی ولە گوندی باسووتێ هاووڵاتییەکی کەم ئەندامیان ڕفاند، هەروەها لە گوندی حەمامێ-ی جنردرێس تەرمێک دۆزراوەتەوە.
لەعەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا وچەتەکانیەوە داگیر وتاڵان کراوە، هێرشە دژە مرۆییەکانیان لە هەمبەرهاووڵاتیانی مەدەنی عەفرین درێژە پێدەدەن.گروپێک لە چەتەکانی بە ناوی فەیلەقی حەمزە-ی سەربەدەوڵەتی تورکیا لە گوندی عەبدالۆ-ی ناوچەی شێراوا ٤ هاووڵاتییان ڕفاندووە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوی ئەو کەسانەی کە ڕفێندراون بریتین لە: حەسەن حەمزە(٣٨)، ڕزگار وەلیدعومەر(٣٣)، عەلی جومعە(٤٣)، عەلی عەدناد جەمۆ(٤٥) وهاووڵاتییەکی کەم ئەندام بە ناوی عەدنان جەمۆ.
لە لایەکی ترەوە ڕاگەیەنرا کە لەگوندی حەمام-ی جندرێس تەرمی هاووڵاتییەک دوزراوەتەوە.
ک-ش