کردەوە دژە مرۆیی، دزی، تاڵان، ڕفاندن و هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەرعەفرین بە بێ وچان بەردەوامە. سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە چەتەکانی سەربەدەوڵەتی تورک کە ناوی خۆیان ناوەتە ' پۆلیسی سەربازی' لەگەل هێزەکانی دەزگەی هەواڵگری میتی تورکدا هەڵیانکوتایە سەر جەند ماڵێکی گوندی کەفەر سەفرێ-ی جندرێسی عەفرین.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەری گرتووە، لەکاتی هەڵکوتانەسەرماڵاندا فیشەک تەقێندراوە و دەستیان بە پشکنینی گوندەکە کردووە.
هەمان سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە دوای گەڕاندا ٧ هاووڵاتی ڕفێندراون کە ناوەکانیان بەم شێوەیە: خەلیل مووراد، خەلیل محەمەد، برمێجێ، خورشید محەمەد، شەرەفەدین عەلوش و عەلی خەلیل.
ڕفێندراوەکان گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ک-ش