چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە باب ٦ کەسی مەدەنییان رفاند
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی شێخ ناسری سەر بە شاری باب ٦ هاوڵاتیی مەدەنییان رفاند کە یەکێکیان منداڵە و لە ناو باخە زەیتونەکانیاندا خەریکی کاری رۆژانەی خۆیان بوون.
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی شێخ ناسری سەر بە شاری باب ٦ هاوڵاتیی مەدەنییان رفاند کە یەکێکیان منداڵە و لە ناو باخە زەیتونەکانیاندا خەریکی کاری رۆژانەی خۆیان بوون.
کردەوە قێزەوەن و دژە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و چەتە چەپەڵەکانی لەو ناوچانەی داگیری کردوون، هەموو رۆژێک بەردەوامە و لەم چوارچێوەشیەدا گروپی چەتەکانی 'قەلغانی فورات' کە سەر بە داگیرکەرانی دەوڵەتی تورکە، لە گوندی شێخ ناسری سەر بە شاری باب ٦ هاوڵاتی مەدەنییان رفاند.
ئەو هاوڵاتییانەی رفێنراون خەڵکی گوندی قەرت وێرانن کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شارەکە و لەناو عەرز و باخە زەیتونەکانیان خەریکی کاری رۆژانەیان بوون.
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا چارەنووسی ئەو هاوڵاتییانە ئاشکرا نەبووە.
ز.ش