چەتەکانی دەوڵەتی تورک ٥ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند
سەربازەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندێ قەستەل خدرایای ناوچەی بلبلی عەفرین ٥ هاوڵاتیان ڕفاند.
سەربازەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندێ قەستەل خدرایای ناوچەی بلبلی عەفرین ٥ هاوڵاتیان ڕفاند.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکان وەرگیراوە، چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ لە گوندی قەستە خدریای ناوچەی بلبل ٥ هاوڵاتیان ڕفاندووە.
ناوی ئەو هاوڵاتیانەی ڕفێنراون بەم شێوەیەن: زەکەریا محەمەد، زیادە هۆریک ڕەشید، ئاراس حەنان محەمەد، ئیبراهیم حسێن ڕەشۆ و جەلال محەمەد.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، تا ئێستا چارەنووسی هاوڵاتیە مەدەنیەکان نادیارە.
ف.ق