چەتە داگیرکەرەکان لە عەفرین ٩ هاووڵاتیی مەدەنییان ڕفاند
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گروپی چەتەکانیان، لە گوندی بادینای ناوچەی ماباتا لە عەفرین، ٩ هاوڵاتی مەدەنییان ڕفاند، کە یەکێکیان ژنە.
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گروپی چەتەکانیان، لە گوندی بادینای ناوچەی ماباتا لە عەفرین، ٩ هاوڵاتی مەدەنییان ڕفاند، کە یەکێکیان ژنە.
لە عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیانەوە داگیرکراوە، هێرشی دژ بە مرۆڤایەتیی لە بەرامبەر کوردان ئەنجام دەدرێت و ئەو هێرشانەش بەردەوامن.
سەرچاوە خۆجێیەکانی ناو شاری عەفرین ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان، لە گوندی بادینای ناوچەی ماباتا لە عەفرین، ٩ هاووڵاتیی مەدەنییان ڕفاند کە یەکێکیان ژنە.
ناوی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی کە ڕفێندراون بەم شێوەیە: ١ - نیهاد عومەر تەمەن ٤٠ ساڵ، ٢ - حسێن شەعبان تەمەن ٢٥ ساڵ، ٣ - ڕەشید جبالی تەمەن ٢٧ ساڵ، ٤ - حەسەن جەعفەر تەمەن ٤٥ ساڵ، ٥ - مەولیدا تەمەن ٥٠ ساڵ، ٦ - حەمودا ئەشکیلە تەمەن ٤٤ ساڵ، ٧ - محەمەد تەمەن ٢٦ ساڵ، ٨ - خەسان دادۆ تەمەن ٤٠ ساڵ، ٩ - حەبەش حەبش تەمەن ٢٥ ساڵ.
ر.م