ڕاپه‌ڕینی ١٢ی مارسی ٢٠٠٤ بناغه‌ی شۆڕشی ڕۆژئاوای دانا
له ١٢ی مارسی ٢٠٠٤دا، دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی سووریا و ده‌وڵه‌تی توركیا رێككه‌وتن، ویستیان گورزێك له كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان بوه‌شێنن.
له ١٢ی مارسی ٢٠٠٤دا، دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی سووریا و ده‌وڵه‌تی توركیا رێككه‌وتن، ویستیان گورزێك له كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان بوه‌شێنن.
ئه‌مڕۆ ١٢ی مارس، ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستانه دژی پیلانگێڕیی نێوان ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و ڕژێمی سووریا. گه‌لی كورد پیلانگێڕیی شكاندنی ئیراده و نانه‌وه‌ی پشێوی له‌نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی تێك‌شكاند و سیسته‌مێكی نوێی دیموكراتی بنیات نا.
له ١٢ی مارسی ٢٠٠٤دا، له شاری قامیشلۆ هه‌ردوو تیمی تۆپی پێی جیهاد-ی قامیشلۆ و تیمی تۆپی پێی فتوه-ی دێره‌زۆر له یاریگه‌دا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه. به‌ڵام كاتێك یاریزانان و گه‌لی قامیشلۆ چوونه نێو یاریگه‌كه، گرووپهنهژادپهرستهكان كه پێشتر له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه ڕاسپێردرابوون، درووشهكانیان له دژی گه‌لی كورد به‌رز كرده‌وه. له‌گه‌ڵ گوتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانیان، به به‌رد هێرشیان كرده سه‌ر كوردان. هاوكات پۆلیس و سه‌ربازانی ڕژێم هێرشیان كرده سه‌ر كوردان و ده‌رگه‌ی یاریگه‌یان داخست.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا، كوردان مافی خۆپاراستنیان به‌كارهێنا و گه‌لی قامیشلۆش به‌هانای ئه‌و كوردانه‌وه چوون كه له‌نێو یاریگه گیریان خواردبوو. له ئه‌نجامی گوله‌بارانی هێزه‌كانی ڕژێم ده‌یان كه‌س شه‌هید بوون و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون. له دوای ئه‌و هێرشه له سه‌رانسه‌ری ڕۆژئاوا گه‌ل ڕاپه‌ڕی.
ڕۆڵی توركیا له كۆمه‌ڵكوژیی ١٢ی مارسی ٢٠٠٤ی قامیشلۆ
له ساڵی ١٩٩٩دا كاتێك ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستگیر كرا، توركیا پێشبینی ده‌كرد به گرتنی ئۆجالان گورزێكی گه‌وره له گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان له توركیا بدات. به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كوردانی ڕۆژئاوا پێشوازییان له فیكر و پارادایمی ئۆجالان كردووه و خاوه‌ندارییان لێ كردووه، پێی وابوو به‌م پیلانگێڕییه گورز له كوردانی ڕۆژئاوای كوردستانیش ده‌دات. به‌ڵام پێشبینییه‌كه‌ی ڕاست ده‌رنه‌چوو.
به‌ر له‌وه‌ش، توركیا و ڕژێمی سووریا ساڵی ١٩٩٨ په‌یمانی ئه‌ده‌نه-یان له دژی گه‌لی كوردی سووریا ئیمزا كرد. له دوای په‌یمانی ئه‌ده‌نه، ڕژێمی سووریا سیاسه‌تێكی چه‌په‌ڵی نكۆڵی‌كردن، برسیكردن و ڕاوه‌دوونانی له دژی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌برد. به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌یان هه‌زار كورد له واری خۆیان كۆچیان كرد و ڕوویان له شام، حه‌له‌ب و شاره‌گه‌وره‌كانی سووریا كرد.
ورده‌كاری پیلانگێڕیی ١٢ی مارس
پیلانگێڕیی گه‌وره‌ی نێوان ڕژێمی به‌عس و حكوومه‌تی توركیا كه دژی گه‌لی كورد ئاماده‌یان كردبوو، له كاتی یاریی تیمی جیهادی قامیشلۆ و فتوه-ی دێره‌زۆر له شاری قامشلۆ جێبه‌جێ كرا.
كاتێك خه‌ڵك ڕووی له یاریگه‌كه كرد، پۆلیسه‌كانی ڕژێمی به‌عس ته‌نها كورده‌كانیان ده‌پشكنی، به‌ڵام لایه‌نگرانی تیپی ئهلفتوه نهدهپشكێنران و له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رد، دار و چه‌قۆیان برده نێو یاریگه. هه‌رچه‌نده پۆلیس ئاگاداری ئه‌وه‌بوو، به‌ڵام چاوپۆشی لێ ده‌كرد. لایه‌نگرانی تیپی ئهلفتوه ترمۆزی ئاویان پێ‌بوو، به‌ڵام دوایی ده‌ركه‌وت كه له بری ئاو، به‌رد و ئاسنیان تێكردووه.
هه‌وادارانی تیمی ئهلفتوه كه له شارۆچكه‌ی دێره‌زۆره‌وه هاتبوون، له دژی كوردان و سه‌رۆكه‌كانیان درووشمیان به‌رز كرده‌وه، دواتر له به‌رانبه‌ر لایه‌نگرانی تیمی جیهادی قامیشلۆ ده‌ستیان كرد به هاویشتنی به‌رد.
دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌لی قامیشلۆ به‌و ڕووداوه‌ی زانی، سه‌دان لاوی كورد ڕوویان له یاریگه‌كه كرد و سه‌ره‌ڕای ڕێگری هێزه‌كانی ڕژێم بۆ چوونه نێو یاریگه‌كه، به‌ڵام له‌سه‌ر دیواره‌كانه‌وه خۆیان گه‌یانده نێو یاریگه و به‌رگرییان له هاوزێدهكانیان كرد.
له دوای چوونی لاوانی كورد بۆ نێو یاریگه‌كه، هێزه‌كانی ڕژێم ده‌ستیان له دۆخه‌كه وه‌ردا و به‌و هۆیه‌وه پێكدادان هاته ئاراوه. پارێزگاری ئه‌و كاته‌ی شاری حه‌سه‌كه سه‌لیم كهبوول فه‌رمانی دا كه ده‌ستڕێژی گوله له كوردان بكرێت، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی كوردان شه‌هید بوون.
له ١٣ی مارسی هه‌مان ساڵدا، ٢٠٠ هه‌زار كورد به ئامانجی به‌خاكسپاردنی شه‌هیده‌كان ڕژانه مه‌یدانه‌كان. ته‌رمی شه‌هیدانیان به ئاڵا و سمبوله‌كانی كورد ڕازانده‌وه. چه‌كدارانی ڕژێم فه‌رمانیان كرد ئاڵاكانی كورد له‌سه‌ر ته‌رمه‌كان لابه‌رن، به‌ڵام كوردان قبووڵیان نه‌كرد، هێزه‌كانی ئاسایش جارێكی دیكه ده‌ستڕێژی گوله‌یان له گه‌ل كرد و چه‌ندین هاوڵاتیی دیكه شه‌هید بوون.
مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی شه‌هیدان وه‌رچه‌رخا بۆ ڕاپه‌ڕین
سه‌دان هه‌زار كه‌س ڕژانه مه‌یدانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ڕژێمی به‌عس و دهزگهئهمنییهكانیان كرده ئامانج و سووتاندنیان. هه‌روه‌ها په‌یكه‌ری سه‌رۆكی پێشووی سووریا حافز ئه‌لئه‌سه‌دیان ڕووخاند.
هێزه‌كانی ڕژێم له دژی ڕاپه‌ڕینی گه‌ل، تانك و تۆپه‌كانیان نارده هه‌رێمه‌كانی كوردان و هه‌ڵمه‌تی گرتنیان له دژی كوردان ده‌ستپێكرد. ژماره‌یه‌ك له لاوان، ژنان و پیاوانی كوردیان گرتن و له زیندانه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌شكه‌نجه‌یان دان.
تروسكایی ڕاپه‌ڕین كه له قامیشلۆ داگیرسا، بڵێسه‌كه‌ی له باكوور، باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شام و حه‌له‌ب به‌رز بووه‌وه. هه‌روه‌ها كوردانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای ئازادكردنی گیراوانیان كرد.
له ئه‌نجامی لێبووردنێكی سه‌رۆكی سووریا ژماره‌یه‌ك له گیراوان ئازاد كران، به‌ڵام هه‌ندێكیان تا ئێستاش چاره‌نووسیان دیار نییه. بۆ نموونه ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ستار نازلێ حه‌سه‌ن كه‌چه‌ڵ.
ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕینی ١٢ی مارس
یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانی ڕاپه‌ڕین ئه‌وه بوو، سه‌رۆكی سووریا بۆ یه‌كه‌م جار دانی به هه‌بوونی كوردان دانا و له كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره-ی قه‌ته‌ڕی گوتی: كورد به‌شێكن له گه‌لی سووریا و به‌ڵێن ده‌ده‌ین ناسنامه‌ی سووریایان پێبده‌ین.
له‌و كاته‌دا كه‌ناڵی ڕۆژ تی ڤی كه هه‌واڵه‌كانی ده‌رباره‌ی ڕاپه‌ڕینی قامیشلۆ بڵاوده‌كرده‌وه و له دژی سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی به‌عس ده‌وه‌ستایه‌وه، داخرا.
یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی ڕاپه‌ڕینی قامیشلۆ ئه‌وه‌بوو، بناغه‌ی بنیاتنانی هێزێكی سه‌ربازیی كوردی له ڕۆژئاوا و سووریا دانا. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه یه‌كینه‌ی بچووك دروستكران و له ده‌ستپێكی شۆڕشی ڕۆژئاوادا، ئه‌م یهكینانه له‌ژێر ناوی «یه‌په‌گه» ڕاگه‌یه‌ندرا.
ڕاپه‌ڕینی ١٢ی مارس، بناغه‌ی شۆڕشی ١٩ی ته‌مووزه
دوای ئه‌وه‌ی كه پیلانگێڕیی ١٢ی مارسی ٢٠٠٤ پووچه‌ڵ كرایه‌وه، گه‌لی كورد جارێكی دیكه هه‌ستایه‌وه سه‌رپێ و به بیروباوه‌ڕێكی گه‌وره‌وه سه‌رله‌نوێ خۆی ڕێكخست. به‌و ئیراده‌یه یه‌په‌گه دامه‌زرێندرا. له ١٩ی ته‌مووزی ٢٠١٢دا بڵێسه‌ی شۆڕشی ڕۆژئاوا داگیرسێندرا، ههرێمهكوردییهكانی ڕۆژئاوا و باكووری سووریا له ڕژێم ڕزگار كران. یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی سیڤیل - یه‌په‌ژه ههرێمهكوردییهكانیان له ڕژێم ڕزگار كرد.
گه‌لی كورد له سووریا له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه سه‌رله‌نوێ سیسته‌مێكیان ئاماده كرد و خۆیان له‌نێو ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆجێییدا له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان ڕێكخست.
له ڕاپه‌ڕینی ١٢ی مارسه‌وه به‌ره‌و پڕۆژه‌ی دێمۆكراتیزه‌كردنی سووریا
دوای ڕزگاركردنی ڕۆژئاوا و باكووری سووریا له ده‌ستی ڕژێمی به‌عس، ساڵی ٢٠١٤ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دێمۆكراتی ڕاگه‌یه‌ندرا. دواتریش له ساڵی ٢٠١٦دا فیدرالیی دێمۆكراتیی باكووری سووریا ڕاگه‌یه‌ندرا. به‌م شێوه‌یه ئیدی له ڕۆژئاوا و باكووری سووریا سیسته‌مێك كه بنه‌مای چاره‌سه‌ریی ئاڵۆزییه‌كانی سووریایه ده‌چه‌سپێنرێت.
s.m