ڕوانگەی سوری بۆمافەکانی مرۆڤ:ھاووڵاتیانی مەدەنی عەفرین لە دۆخێکی مەترسیداردان

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بانگەوازێکی ئاراستەی ھەریەکە لە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان وڕێکخراوە فریاگوزاریەکان کرد.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بانگەوازێکی ئاراستەی ھەریەکە لە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان وڕێکخراوە فریاگوزاریەکان کرد، کە بەھانای ھاووڵاتیانی مەدەنی عەفرینەوە بچن کەلەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرو بە ھێرشی ئاسمانی وزەمینی کرانەتە ئامانج.

ڕوانگەی سوری بۆمافەکانی مرۆڤ ئاگاداریەکی بەپەلەی دەربارەی بارودۆخی مرۆی کانتۆنی عەفرین بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد:ھاووڵاتیانی مەدەنی کانتۆنی عەفرین لە بارودۆخێکی مرۆیی سەختدا دەژین،لەئەنجامی ھێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکیای داگیرکەربۆسەر ناوچەکانی کانتۆنی عەفرین ودەوروبەری.

لە ئاگادارنامەکەدا ڕوانگەی سوری ڕونیکردۆتەوە<<تائێستا لە ناوچەی عەفرین شەڕبەردەوامە،لەگەڵ ئەوەشدا ھێرشی ئاسمانی چڕ بۆسەر ناوچە مەدەنییەکان دەکرێت،کە لە ئەنجامی ئەم ھێرشانەدا جگە لەڕوخانی ماڵی ھاوڵاتیانی سڤیل ژمارەیەکی زۆریان لێ شەھید بوون>>.

لە چەندین سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە ڕوانگەی سوری بۆمافەکانی مرۆڤ ئەوەیان دەستکەوتووە کەوا<<لەدەرەنجامی ھێرشەکانی سوپای تورکیادا،ھاوڵاتیانی کانتۆنی عەفرین لەبارودۆخێکی سەختی مرۆییدان>>.ھەروەھا ئەو سەرچاوانە جەختیان لەوە کردۆتەوە،لە ئەنجامی ھێرشە بەردەوامەکانی سوپایی تورکیای داگیرکەردا،١٢ھەزار ھاوڵاتی سڤیل ئاوارەبوون .

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا،ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ،داوا لە ھەریەکە لە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان وڕێکخراوە فریاگوزاریەکان دەکات،هەوێستێکی خێرا  بۆ بە هاناوە چونی خەڵکی عەفرین بکەن وھاوکاری بگەیەننە ھاوڵاتیانی ئەو شارە،کەلە دەرەنجامی ھێرشە ئاسمانی وزەمینیەکانی سوپای تورکیادا،لەبارودۆخێکی مرۆیی سەخت وکارەساتباردان.