هێزەکانی ڕژیمی سووریا لە ١٨ شوبات/٢٨ی ڕێبەندان دەستی کرد بە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە گوتەی ڕۆژهەڵات.
ڕووسیا لەگەل هاوپەیمانەکەی توریکا ، گروپە جیهادییەکان و کەسانی مەدەنی ناچار دەکەن کە هەرێمەکانی خۆیان بەجێ بهێڵن و دەربازی ئیدلب و ناوچەکانی دیکەی سووریا ببن.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی (ئیسپۆتینک)ی ڕووسی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٣٨ هەزار چەتە وێڕای بنەماڵەکانیان لە هەرێمی عەرەبەین و غوتەی ڕۆژهەڵات دەربازی پارێزگەی ئیدلب بوونە.
هەروەها لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هاتووە کە، ناوەندی ڕێکەوتنی ڕووسیا بڕیاری داوەکە تا گروپی فەیلەق-ی ڕەحمان لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەر نەکەون ئاگربەستەکە درێژەی دەبێت.
ڕووسیا بەم کارە پاریزگای ئیدلب-ی کردووەتە ناوەندی چەتە و گروپە جیهادییەکان.
ک-ش