ڕووسیا هێرشی كرده سه‌ر ئیدلب و زیاتر له ٤٠ سیڤیل كوژران
له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی ڕووسیا زیاتر له ٤٠ هاوڵاتیی سیڤیل له ناوچه‌ی ئیدلبی سووریا كوژران.
له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی ڕووسیا زیاتر له ٤٠ هاوڵاتیی سیڤیل له ناوچه‌ی ئیدلبی سووریا كوژران.
ماڵی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤی سووریا ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر ناوچه‌ی ئیدلیب ٤٤ هاوڵاتیی سیڤیل ژیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌و ڕێكخراوه ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕووسیا ئه‌نجامدراوه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووش هێرش كرایه سه‌ر شارۆچكه‌ی زاردانا كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی گرووپه‌چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا دایه. به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژران.
به‌شێكی زۆری ناوچه‌ی ئیدلب له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هاوپه‌یمانه‌تیی ته‌حریری شام دایه و بێ ناوبڕ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا و ڕووسیا بۆمباران ده‌كرێت.
s.m