سوپای تورکیا گوندەکانی قامیشلو و دربێسییەی تۆپباران کرد
کەمێک پێش ئێستا، ڕژێمی تورکیا تۆپبارانی گوندەکانی قامشلۆ و دربەسیێ کرد و تۆپبارانەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
کەمێک پێش ئێستا، ڕژێمی تورکیا تۆپبارانی گوندەکانی قامشلۆ و دربەسیێ کرد و تۆپبارانەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
کەمێک پێش ئێستا، تۆپخانەکانی ڕژێمی تورکیا تۆپبارانی چەندین گوندی سەرسنوری شارەکانی قامشلۆ و دربسیێ هەرێمی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد.
تۆپبارانەکە چەند گوند و مەزرای نریک ناوەندی شاری قامشلۆ و گوندەکانی، کەردێم، مەلا عەباس و وەکیل حەسناکی، شاری دربەسێیەی گرتووتەوە.
تۆپبارانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بە چەندین مەزرای گوندنیشان و بۆڕی گوستنەوەی نەوت لە گوندی کەردێم گەیاندوە.
سەرچاوەیەکیش لە قامشلۆ، بە ئاژانسەکەمان فوڕات نیوزی ڕاگەیاند: پێدەچێت هۆکاری تۆپبارانکردنەکە بۆ ئەو شکستەی ئەرتەشی تورک و تاقمە چەتەکانی لە عەفرین بگەڕێتەوە و وتی: ڕژێمی تورکیا لەو ڕێگایەوە دەیەوێت گوشارەکانی سەر ئەرتەشەکەی لە عەفرین کەم بکاتەوە.
هـ.هـ