ڕۆژنامەنوسان لە سەرێکانی بانگەوازیان بۆ هێزە نێونەتەوەییەکان کرد

ڕۆژنامەنووسان لە سەرێ کانی ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان، لە دوێنێ شەوە چەندین خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەست داوە، بەهۆی جموجۆلی فڕۆکە شەڕخوازەکان ناتوانن بگەنە ئەو شوێنانەی کە خەڵکی سڤیلی تێدا کوژراوە.

هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چوار ڕۆژە بەردەوامە. هەتا ئێستا ١٤ سڤیل گیانیان لەدەست داوە و سەدان سڤیلی دیکەش بریندار بوون.

هێرشەکە بە قورسی بۆ سەر ئەو شوێنانەیە کە خەڵکی سڤیلی لێیە، هەموو ڕۆژێک خەڵکی مەدەنی گیان لەدەست دەدەن. ڕۆژنامەنووسان لە سەرێ کانی ڕایانگەیاند بەهۆی ئەو هێرشانەوە ناتوانن بەدواداچوون بۆ هەواڵەکان بکەن، بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، چەندین کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە.

رۆژنامەنووسان بانگەوازیان بۆ هێزە نێونەتەوەییەکان کرد بۆ ئەوەی شەڕ بوەستێنن وتیان، "ئەو شەڕەی لە سەرێ کانی بە ٣-٤هێندە لە ڕۆژی یەکەم قورسترە. لە هەندێک شوێنی کە بۆردومانیان دەکرد، چەندین سڤیل گیانیان لەدەست دا. بەڵام بەهۆی جموجۆلی فڕۆکە شەڕخوازەکان ناتوانین خۆمان بگەینینە ئەو شوێنانەی کە سڤیلی تێیدا گیانیان لەدەست داوە".

بەناوی ڕۆژنامەنووسانی سەرێ کانی، بانگەوازی بۆ ڕای گشتی نێونەتەوەیی دەکەین، بەپەلە ئەو شەڕە کۆتایی پێ بێنن و نەهێڵن سڤیل بکوژرێن".