ڕۆژنامەوانان هیوایان به كۆڕبه‌ندی دژبه داعش هه‌یه
ڕۆژنامەوانانی بەشدار لە كۆڕبه‌ندی نێونەتەوەیی دژبه داعش ئەرگون باباهان، هایكۆ بەغداد و ئاره‌زوو دەمیر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كۆڕبه‌نده‌كه بەشێوه‌یه‌كی ئەرێنی به‌ڕێوه‌چووه.
ڕۆژنامەوانانی بەشدار لە كۆڕبه‌ندی نێونەتەوەیی دژبه داعش ئەرگون باباهان، هایكۆ بەغداد و ئاره‌زوو دەمیر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كۆڕبه‌نده‌كه بەشێوه‌یه‌كی ئەرێنی به‌ڕێوه‌چووه.
ناوەندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی ڕۆژاڤا ڕۆژانی ٦-٨ ی تەمووز\١٥-١٧ی پووشپه‌ڕ لە دژی داعش كۆڕبه‌ندێكی نێونەتەوەیی ساز كرد. هەریەک لە ڕۆژنامه‌وانانی به‌شدار ئەرگون باباهان، هەیکۆ بەغداد و ئاره‌زوو دەمیر ده‌رباره‌ی كۆڕبه‌نده‌كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوان.
باباهان: پێویسته بابه‌تی داعش له ڕۆژه‌ڤدا بمێنێته‌وه
ئەرگون باباهان گوتی، «هێشتا مه‌ترسی داعش ته‌واو نه‌بووه. تا ئه‌و كاته‌ی داعش دادگه‌یی ده‌كرێت و سزا ده‌درێت، پێویسته ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژه‌ڤدا بمێنێته‌وه.»
گوتیشی، «ڕۆژاڤا بە شێوازێکی زۆر سەرکەوتوانە میوانداری له كۆڕبه‌نده‌كه کرد. لە زۆر وه‌ڵاتی وەک ئەفریقیای باشوور، هیندستان، ئەورووپا و ئەمه‌ریکا پسپۆڕی بواری داعش، مافناس، دەروونزان، داكۆكیكارانی ژنان و زانایان بەشدارییان كرد.
«له تێکۆشانی دژبه داعش ئەورووپاش ئازاری بینی، بەڵام ئەوەی به‌تایبه‌تی قوربانیی گه‌وره‌ی دا کورد بوو. له‌نێو كوردیش به‌تایبه‌تی ئێزدییه‌كان. ژنان وه‌ك کۆیلە فرۆشران، ملیۆنان مرۆڤ لە ماڵ و شوێنی خۆیان ئاواره بوون. لەبەر ئەم هۆکارانە پێویسته بابه‌تی داعش بەردەوام لە ڕۆژەڤدا بمێنێته‌وه، وه‌بیربهێنێته‌وه و بۆ ئەوەی جارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه هه‌موو ڕێگرییه‌كی لێ بكرێت. لەم بابه‌ته‌دا خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا زۆر پێ‌داگر و به‌بڕیاره. له‌گه‌ڵ یەکێتیی ئەورووپا و ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان لە پەیوەندیدایە.»
«هیوام به هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌یه بینیم»
باباهان باسی لەوە کرد، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌تەوەیی جیهان قبووڵ ده‌كرێت. گوتی، «ئەمەش بەردەوام دەبێت. لەگەڵ ئەوەی ڕێکكەوتنێکی سیاسی نەبوو، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بوو کە جێگری سکرتێری گشتیی ده‌وڵه‌ته یەکگرتووه‌کان مۆری خۆی لێ دابوو و کورد و به‌رپرسانی كورد لەوێ ئامادە بوون.» ئەرگون سەبارەت بە فشاره‌كانی دەوڵەتی تورکیا لە دژی ڕۆژاڤا گوتی، «ئێمە بینیمان کاتێک لە ڕۆژاڤا ئاشتی هەبێت، هەردوو لای سنوور سوود له‌م ئاشتییه دەبینن.»
«کاتێک لە کۆبانێ گه‌ڕام، زۆر سه‌رسام بووم. چاوەڕێی ئەوە بووم کە شارێکی هەڵوەشاو ببینم، بەڵام هەر زوو ئاوەدان كرابووهتهوه. پاکوخاوێن بوو. خه‌ڵك بەئاسایی شەوان لە کۆڵانەکان پیاسەیان دەکرد. منداڵەکانیش بۆ خۆیان لە پارکەکان یارییان دەکرد. ژنان بەشێوه‌یه‌كی ئازاد هەڵسوکەوتیان دەکرد. لە ڕووی مافی مرۆڤیشەوە زۆر جیاوازتر بوو له توركیا.»
هایكۆ بەغداد: یەپەگە، جیهان و تورکیاشی لە بەڵایەک ڕزگار کرد
هایكۆ بەغداد کە یەکێک بوو لە بەشدارانی كۆڕبه‌نده‌كه ده‌رباره‌ی یه‌په‌گه گوتی، «هاتمە ڕۆژاڤا. لەوێ داعشی دیلم بینین. له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانم لەگەڵ چەند ئه‌ندامێكی داعش قسەمان کرد. جێی ترس و نیگه‌رانی بوو کاتێك مرۆڤ ئه‌و كه‌سانه ده‌بینێت كه بوونه‌ته هۆی ئه‌و دڕندایه‌تییه. من لەگەڵ یەکێک لەوان قسەم کرد. ئەوەی سەرنجڕاكێش بوو بۆ من، ئه‌و ترس و گومانه بوو له‌وه‌ی «ئایا له‌ده‌ستیان دێت ئه‌وه‌ی كردیان جارێكی دیكه بیكه‌نه‌وه.»
«لە زهنیەتی ئەواندا گۆڕانکارییەکی گەورە ڕووینه‌دابوو. ئەو شتانەی کە باسیان ده‌كرد ده‌رخه‌ری ئه‌وه بوو كه ئه‌وان له‌پشت دڕندایه‌تیی سەربڕین، فڕێدان لە بەرزایی، ڕەجمكردن و دڕندایه‌تیی دیكه‌وه‌ن. پێشیان وایه ئه‌م دڕندایه‌تییه له ئیسلامه‌وه‌یه. لە بابەتی سووتاندن، جاریه، فرۆشتن و چەند بابه‌تێكی دیكه چەند ڕەخنەیەکی بچووک دەکەن. ئەمە منی زۆر ترساند. دوای ئەو هەموو ڕووداوانه، هێشتا خاوەن هەمان زیهنیه‌تن. بۆیه ئەمە جێی ترس و نیگه‌رانییه.»
هایكۆ به‌غداد گوتیشی، «ئێمە باسی هەزاران مرۆڤ و هه‌زاران منداڵ دەکەین. لە کەمپی ڕۆژ لە هه‌موو ڕه‌نگێك مرۆڤ هه‌بوون، مناڵی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌بوون. بچووک بوون، زۆر منداڵ بوون. ژنی زۆری لێ‌بوو. ژیان و چارەنووسی ئه‌وانه کارێکی ئه‌وه‌نده ئاسان نییە کە خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا به‌ته‌نها بتوانێت یه‌كلایی بكاته‌وه. كاربه‌ده‌ستانی ڕۆژاڤا داوایان له ئێمه ده‌كرد ده‌نگیان به جیهان بگه‌یه‌نین.»
هایكۆ باسی لەوە کرد ئەوەی پێشتر لە تەلەفزیۆنهوه بینیویەتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا به چاوی خۆی بینیویه‌تی زۆر له یه‌كتر جیاواز بوون. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌ندامانی یەپەگە زۆر کاریگەرییان لەسەر دروست كردووه. گوتی، «خه‌ڵكی ڕۆژاڤا بە قاره‌مانه‌تییه‌كی زۆر گەورەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لەو چەته خراپانه بکەن گیانی خۆیان فیدا کرد. بەتایبەتی کاتێك چوم بۆ شه‌هیدگه‌ی كۆبانێ ئه‌م بابه‌ته زۆر كاریگه‌ری لێ كردم.»
هایكۆ باسی له‌وه‌ش كرد کە سەردانی هێزی خۆپاراستنیان کردوە. گوتی، «هێزی سریانییه‌كان هەیە. هێزی ئەرمەنییهكان هەیە. هێزی ئه‌رمه‌نییه‌كان زۆر کاریگەری لەسەرم دروست کرد. لەبەرئەوەی لە دوای قڕکردنی ئه‌رمه‌نه‌كان، یەکەم جارە شه‌ڕ بكه‌ن و له‌پێناو پاراستنی مافی خۆیان له دژی خراپه‌كاری چه‌ك هه‌ڵگرن.»
ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه گوتیشی، « ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ی لە دژی داعش ئەنجام درا زۆر سەرکەوتوو بوو. زۆر هیوادارم. ڕێوشوێنی ئاسایشی به‌باشی گیرابوویه به‌ر. باش بوو کە وه‌ها بوو. چونكه ئه‌نجامدانی كۆڕبه‌ندێكی وه‌ها به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به كه‌سێك بگات هیوا به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.»
ئاره‌زوو دەمیر: لە دژی زهنیه‌تی داعش پێویستە پشتگیری لە خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی بكرێت
یەکێكی دیكه لە به‌شدارانی كۆڕبه‌نده‌كه ڕۆژنامەوان ئاره‌زوو دەمیر بوو. ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، گوتنی «ده‌بێت چەتەكان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دادگه‌یی بکرێن» له ئه‌نجامنامه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه، زۆر گرنگه. دەمیر گوتی، مەترسی داعش تەواو نەبووە و بێ ئەوەی دوابكه‌وێت پێویستە چەتەکانی داعش لە دادگه‌یه‌كی نێونەتەوەیی دادگه‌یی بکرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته پشتگیری له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی ڕۆژاڤا بكرێت.
دەمیر سەرنجی خستە سەر دوایین تەقینەوەکانی قامیشلۆ و حەسەکە. گوتی، «بەرپرسان كه قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون، باس له شانه نووستووه‌كانی داعش ده‌كه‌ن. بابه‌تێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه هێشتا له هه‌ندێك ناوچه بنكه‌ی داعش هەیە. لەو شوێنانه‌ی کە ماوەیەکی زۆر لێی باڵاده‌ست بوون، داعش بنكه‌ی دروست كردووه. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وه‌ك ژه‌هره بۆ كوشتنی زیهنیه‌تی داعش، بۆیه پێویستە بەهێزتر بکرێت.»
s.m