ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: لە هەلومەرجی شەڕدا دەوڵەتی تورک پەنابەران دیپۆرتدەکاتەوە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناڕەزایی بەرامبەر دەوڵەتی تورک نیشاندا و ڕایگەیاند، تورکیا لە ناو بارودۆخی شەڕدا پەنابەران بۆ سوریا دیپۆرتدەکاتەوە.

بە پێی لێکۆلینەوەیەکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەر لەوەی هێرشی داگیرکەری دەستپێبکرێت، چەند مانگ بەر لە ئێستا دەوڵەتی تورک پەنابەرانی سوریی بە زۆر دیپۆرت کردووەتەوە.

پەنابەران بە چالاکوانانی رێکخراوەکەیان ڕاگەیاندووە، پۆلیسی تورک بە لێدان و ئەشکەنجە بەڵگەی دیپۆرتیان پێ ئیمزاکردوون.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی تورک بە گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ ناو شەڕ، ژیانیانی خستووەتە مەترسیەوە.

ف.ق