ژمارەیەکی زۆر لە بریندارو شەهیدەکان لە سەرێکانی ماونەتەوە

جەمیلە حەمێ هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردی رایگەیاند، هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە بریندار و شەهید لە سەرێکانی ماون.

مانگی سووری کوردی بە هاوکاری مانگی سووری نێودەوڵەتی توانی ٣٠ بریندار و ٤ شەهید ئەمڕۆ لە سەرێکانی بگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی قامیشلۆ.

جەمیلە حەمێ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان سێ رۆژە لە هەوڵ دان لەگەڵ مانگی سوری سوریا و مانگی سوری نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی بتوانن بریندار و شەهیدەکانی سەرێکانی بگوازنەوە بۆ قامیشلۆ، ئەمڕۆش توانیان ٣٠ بریندار و ٤ شەهید بگوازنەوە، ئەوەشی ئاشکرا کرد: "هێشتا ژمارەیەکی زۆر بریندار لە نەخۆشخانەی کۆبانێ و ماڵی هاوڵاتیان هەن، هەروەها ژمارەیەک شەهیدیش لەوێ ماون".

جەمیلە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تەرمی ١٠ شەهید لە تەنیشت نەخۆشخانەی سەرێکانی هەن و ئەوان نەیانتوانیوە بیانهێننەوە. بانگەوازی بۆ هەموو رێکخراوە مرۆییەکان و مانگی سووری نێودەوڵەتی کرد بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ڕێڕەوێک بکەنەوە بۆ گواستنەوەی بریندار و شەهیدەکان.

جەمیلە ئاماژەی بەوەش کرد: "تورکیا تاوانی جەنگ لەدژی هاوڵاتیانی سڤیل ئەنجام دەدات لە شار و شارۆچکەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا" ئەوەشی وت: "لە یەک رۆژدا ١٧ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون، زیاتر لە ٧٥ کەسیش بریندار بوون".

ک-ش