سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی داعش و بەرەی نوسرە هاوکات بە کۆمەڵکوژکردنی عەفرین، هێرشێکی بەربڵاویان لە سەرتاسەری ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێکردووە، لەو هێرشانەدا لە سەرێکانی دوو هاوڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.
سەربازانی سوپای تورکیا هاوڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی ئەحمەد عیسایان لە کاتێکدا کە لە سەر ڕیگای تەل خەلەف بۆ سەریکانی سەرقاڵ بوو بە بۆیاخ کردنی خاڵێکی پشکنین دایە بەر دەست ڕێژی گوولە و شەیدیان کرد .
هەروەها لە شەوای ڕابردوو سوپای تورکیا لە گەڕەکی مەحەتەی سەرێکانی دەستڕێژی گولـلەیان لە هاوڵاتیان کرد، کە لە ئەنجامدا منداڵێکی عەرەب بەناوی عەبدولکەریم شاهلان برینداربوو.
ئەو منداڵە ئیستا لە نەخۆشخانەی سەرێکانی لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە
ک-ش