کۆمەڵکوژی سوپای تورکیا بەردەوامە، بەهەزاران هاووڵاتی عەفرین بەرەو هەرێمی شەهبا بەڕیکەوتن

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی بۆسەر ناوەندی شاری عەفرین بە سەختی بەردەوامە. بە هۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا بە هەزاران ژن و منداڵ شاری عەفرینیان چۆلکردووە و بەرەو هەرێمی شەهبا بەڕێکەوتوون.

 ئەمە ٥٧ ڕۆژە کە سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بە هەمو هێزی خۆیانەوە بە ئامانی قڕکردنی گەلی عەفرین هێرشێکی بەربڵاویان بۆ هەرێمی عەفرین دەستپێکردووە.

بە هۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا بە هەزاران ژن و منداڵ  شاری عەفرینیان چۆلکردووە و بەرەو هەرێمی شەهبا بەڕێکەوتوون، ئەمڕۆ کاروانی ئۆتۆمبێلێ هاووڵاتیانی مەدەنی کە بەرەو شەهبا بەڕێوە بوون لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە کرایە ئامانج، کە لە ئەنجامدا بە دەیان هاووڵاتی مەدەنی شەههید بوون.

جێگای ئاماژەیە کە لە ئیستا دا بەسەدان هەزار هاووڵاتی مەدەنی لەناو شاری عەفرینن و شاریان بەجی نەهێشتووە.

سوپای داگیرکەری تورکیا دوێنێ لە ناوەندی شاری عەفرین کۆمەلکوژژ ئەنجامدا کە لەو هێرشانەدا ٤٧ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە زۆربەی شەهیدەکان منداڵ بوون.

نەخۆشخانەی عەفرینیش دوێنی کرایە ئامانجی سوپای تورکیا و لە ئەنجامدا١٧ هاووڵاتی و کادری دەرمانی شەهید بوون.

ک-ش