گه‌رده‌لوولی جزیر: گوندی مۆرجان ڕزگار كرا
پێشڕەوییەکانی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له باشووری حه‌سه‌كه بەردەوامە، شەڕڤانان ٨ کم پێشرەوییان کردووە و گوندی مۆرجان-یان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد .
پێشڕەوییەکانی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له باشووری حه‌سه‌كه بەردەوامە، شەڕڤانان ٨ کم پێشرەوییان کردووە و گوندی مۆرجان-یان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد .
قۆناغی دوویەمین-ی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە بۆ ڕزگارکردنی گوندەکانی دەیرئەزۆر و باشووری حەسەکە لە چەتەکانی داعش بە پێشڕەویی شەڕڤانانی قەسەدە بەردەوامە. شەڕڤانانی قەسەدە دوای شەڕێکی سەخت لەگەل چەتەکانی داعش گوندی مۆرجان-یان کە دەکەوێتە ١٧کم ڕۆژهەلاتی ناوچەی شەداد ڕزگار کرد.
تیمەتایبەتەکانی قەسەدە خەریکی پاککردنەوەی ئەو گوندەن لە پاشماوەی تەقەمەنییەکان و مینە چێنراوەکان.
شەڕڤانانی قەسەدە لەماوەی ٢٤ کاتژمێر دا ٨ کم پێشڕەوییان کردووە.
له سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه قه‌سه‌ده جارێكی دیكه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر كردۆته‌وه. دوێنێش له چوارچێوه‌ی گه‌رده‌لوولی جزیر-دا، هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی گونده‌كانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه و پاككردنه‌وه‌ی هێڵی سنووری نێوان سووریا و عێراقی ده‌ستپێكرد.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده درێژه به پێشڕه‌وییه‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ ڕزگاركردنی هه‌رێمه‌كه له ده‌ستی داعش.
ک-ش