گه‌لانی باكووری سووریا له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له منبج خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
هه‌زاران هاوڵاتیی باكووری سووریا له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی له منبج، له شاری منبج خۆپیشاندانێكیان ساز كرد.
هه‌زاران هاوڵاتیی باكووری سووریا له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی له منبج، له شاری منبج خۆپیشاندانێكیان ساز كرد.
هه‌زاران هاوڵاتیی باكووری سووریا له شاری ڕه‌قا، دێره‌زۆر، هه‌رێمی جزیر، كۆبانێ، گرێسپی و ته‌بقا-ه‌وه بۆ ئیدانه‌كردنی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر منبج، ڕوویان له شاری منبج كرد و خۆپیشاندانیان ساز كرد.
ئاپۆڕای گه‌ل له چواڕیانی سه‌بی بههرات كۆبووه‌وه و ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد. نوێنه‌رانی پارتییه‌سیاسییه‌كان و ئه‌ندامانی ڕێكخراوهمهدهنییهكان له چالاكییه‌كه به‌شدار بوون.
ڕێپێوانه‌كه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزه‌كانی پاراستنی جڤاك ده‌پارێزرا، له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ داگیركردنی منبج هاته ئاراوه. هاوڵاتیانی منبج و گه‌لانی باكووری سووریا به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ده‌كه‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن بۆ ئه‌وان هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان داعش و ده‌وڵه‌تی توركیادا نییه، بۆیه هه‌رگیز ڕێ به داگیركاری ناده‌ن.
s.m