گۆشەیەک لە بەرخۆدانی مێژوویی شەڕڤانان لە سەرێکانی
شەڕڤانانی قەسەدە لە شاری سەرێکانی بە شێوازێکی مێژوویی بەرخۆدان دەکەن. سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی، تانک، تۆپ و بەهەزاران سەرباز وچەتە هەموو هێزی خۆی وەگەڕخستووە بۆ ئەوەی سەرێکانی داگیربکات، بەڵام بەرەو ڕووی بەرخۆدانی مێژوویی شەڕڤانان بووەتەوە.