گەلانی سەرێکانی: بەرپرسیاری داگیرکەری ئەمریکا و ڕووسیان

دوای هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس لە سەرێکانی و گرێ سپی کۆچیان کرد. هاوڵاتیان کە ماڵ و موڵکیان بەجێهێشت ڕایانگەیاند، بەرپرسیاری سەرکی داگیرکەری ئەمریکا و ڕووسیان.

دوای ئەوەی ئەمریکا و ڕووسیا ڕێگەیان بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی و سەرێکانی دا، ٢٠٠ هەزار کەس بە ناچاری ناوچەکانیان بەجێهێشت.

ئۆفیسی کۆردیناسیۆنی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دوای هێرشەکانی ٩ی تشرینی یەکەم نزیکەی ١٨٠ هەزار کەس کۆچیان کردووە.

ناوەندی ڕۆژئاوا بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ئاماژەی بەوەدا، ٢٠٠ هەزار کەس کۆچیان کردووە و هەموو شتێکیان بەجێهێشتووە و ٥٠٠ هاوڵاتی شەهیدکراون کە ٣٥ کەسیان منداڵن.

٢٠٠ هەزار کەس کە بۆ تل تەمر، عەین عیسا، کۆبانێ و قامشلۆ کۆچیان کردووە، لە قوتانخانە و کۆلان و مزگەوتەکاندا دەژین.

گەلانی سەرێکانی کە ماڵ و موڵکیان لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون ڕایانگەیاند، لەم داگیرکەریەدا تاوانەکە گەورەکە ئەمریکا کردی.

'بەرپرسیاری سەرەکی ئەمریکا و ڕووسیان'

ئیبراهیم عەبید ئیسمائیل کە خەڵکی تل حەفیانی سەرێکانیە ڕایگەیاند، ئەوان هەموو شتێکیان بەجێهێشت و ئێستا لە دۆخێکی خراپدا دەژین.

هاوڵاتیەکیش بە ناوی ئیسماعیل بلود ڕایگەیاند، ماڵ و موڵکیان لە لایەن چەتەکانەوە داگیرکراوە و بەرپرسیاری سەرەکی ئەم دۆخەش ئەمریکا و ڕووسیان. بلود وتی، "گەل بە هۆی هێرشی فڕۆکەکانەوە کۆچی کرد. ئەگەر فڕۆکە نەبوایە کەس کۆچی نەدەکرد و ئەمریکا و ڕووسیا گورزەکەیان لە ئێمەدا."

ئیمام محەمەدیش وتی، "ئەوان خاکەکەیان بەدەست دەهێننەوە. ئەو جێگەیە خاكی ئێمەیە. ژمارەیەکی زۆر وڵاتی ئیسلامی و جیهان هەن، کەس هیچیان پێ ناڵێت. ڕووسیا عەفرین و ئەمریکاش سەرێکانیی فرۆشت. مامەڵەمان پێوە دەکەن و ئێمەقبوڵیناکەین."

نەتەوە یەکگرتووەکان چاوی داخستووە

محەمەد خدر خەڵکی سەرێکانی ئاماژەی بەوەکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان چاو و گوێی گرتووە. هەموویان بەرامبەر قڕکردنی سەر کورد بێدەنگن. ئێمە ناترسین بەڵام ئەمریکا خیانەتێکی گەورەی کرد.

شیرین مستەفا حەسەنیش ڕایگەیاند، دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، بەڵام پێویستە تورک و چەتەکانی لەو ناوچەکانیان نچنە دەرەوە.

زۆر کەس کۆچی کردووە

ئەحمەد سنۆ ئەندامی ناوەندی ڕۆژئاوا بۆ لێکۆلینەوەی ستراتیژی ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٦ بە پێی ئامارێک ١٠٠هەزار و ٥٠٤ کەس لە سەرێکانی دەژیان و نفوسی گرێ سپیش هەر بەو شێوەیە بوو. بەڵام ئەوان بەرنامەی قڕکردنی ئەتنیکی و گۆڕینی دیموگرافی پیادە دەکەن. لە جێگەی خەڵکی ناوچەکە چەتەکانیا لە ئاسیای ناوەڕاست و وڵاتانی دیکە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەهێنن.

ف.ق