گەلی عەفرین بەڵێنی تۆڵە سەندنەوە دەدات

ئەو هاووڵاتیانەی عەفرین کە بەهۆی هێرشی قڕکردن و داگیرکاریی سوپای تورکیا بە ناچار کۆچبەری هەرێمی شەهبا بون، هەوڵ دەدەن لە هەلومەرجێکی سەختدا لە نێو کێڵگە مین ڕێژکراوەکاندا ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەن، سوێدنی توڵەسەندنەوە دەخۆن.

 دوابەدوای هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا  و چەتەکانی بۆ داگیرکردن و قڕکردنی عەفرین، سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین بە ناچار کۆچبەری ناوچەی شێراوا و کانتۆنی عەفرین بوون.

 هاوڵاتیانی عەفرین ڕوویانکردە گوندەکانی تەل سوسین، تەل قەرح، زیارەتێ، ئەحرێز، تیل ریفات و تیل شێر-ی ناوچەی شەهبا و لە نێوئەو ماڵە چۆڵەکاندا جێگیر بوون، کە پێشتر لە لایەن داعشەوە مین ڕێژکراوە، عەفرینییەکان هەوڵ دەدەن خۆیان لە گەڵ دۆخەکەدا بگونجێنن و کاتێک عەفرینیان بەجێهێشت تەنها توانییان جل و بەرگی خۆیانەوە خۆیان ڕزگار بکەن.

 ئەنجومەنی کانتۆنی شەهبا هەڵ دەدات پێداویستییە سەرەتاییەکانی گەل دابین بکات، بەڵام بە هۆی زۆربونی ڕێژەی کوچبەران و زۆری پێداویستییەکانی ژیانی هاووڵاتیان کانتۆنی شەهبا ناتوانێت پێداویستی سەدان هەزار کۆچبەر دابین بکات.

 لە ئیستادا هاووڵاتیان عەفرین پێویستیان بە ئاو، کارەبا، خواردەمەنی و پێداویستیی تەندروستی هەیە.

هاووڵاتی عەفرین بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد و وتیان: ئەو داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکیا هیچ کات قەبوڵ ناکەین و بە زوترین کات دەگەڕێینەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆمان و سوپای داگیرکەری تورکیا وەدەر دەنێین.

"ئێمە دەست لە عەفرین-ی خۆمان بەر نادەین"

حوری شێخۆ کە خەڵکی گوندی مەتینا-ی ناوچەی شێرایە و لە گەڵ ٤ بنەماڵەی تر لە حەوشەی ماڵێک لە گوندی تیل قەراح-ی شەهبا ژیان دەکەن، بە پەیامنێرى ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، لە کاتی هاتنمان بۆ شەهبا نەمتوانی هیچ شتێک لەگەل خۆم بێنم.

وتیشی: ئێمە ئێستا ٤ بنەماڵەین، کە کۆی هەمومان ٢٠ کەسە ولێرە ژیان دەکەین، نە ئاوهەیە نەکارەبا ونەدەرمان. خودا لە ئەردۆغان ڕازی نەبێت کە ئێمەی ئاوارە کرد، بەڵام ئێمە هیچکات دەست لە عەفری هەڵناگرین.

"ماڵە مینڕێژکراوەکان"

ژنێک بە ناوی زەینەب حەبەش لە ماڵیکی گوندی قەهارێ-ی شەهبادا دا لە گەل ٥ منداڵەکەی  ژیان دەکات کە لاێکی ماڵەکە مینڕێژکراوە. زەینەب وتی: کاتێک هاتینە ئەم ماڵە پێیان وتین کە ئاگادار بن، کە دوو ژووری ئەم ماڵە مینڕێژکراوە. ئێمە لە وەها دۆخێکدا ژیان دەکەین، هەمو شوێنێک مینڕێژە و ناوێرم منداڵەکانم لە خۆم دوور کەمەوە.

" بانگەوازی پشتگیری لە کانتۆنی شەهبا"

لە کاتێکدا لە ماڵی زەینەب چووینە دەرەوە،  بینیمان کۆچبەرانی عەفرین ناوی خۆیان لە ئەنجوومەنی گەل-ی ئەحرەزێ تۆمار دەکەن.

 عایشە حەسەن ئەندامی ئەنجوومەنی گەل-ی ئەحرەزێ وتی: ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی عەفرین هاتونەتە ئەم ناوچەیە و پێویستییان بە هاوکارییە و بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین هاوکارییان بکەین ناویان تۆمار دەکەین.

ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى گەل وتیشى، بەڕاستی ڕێژەی کۆچبەران زۆرن و ئیمکانیاتی ئێمەش بەشی ئەم ڕێژەیە ناکات، ئەم خەڵکە پێویستیان بە خواردەمەنی و جل و بەرگ، بەتانی و دەرمان هەیە.

"ئێمە بە بەرخۆدانی عەفرین سەربەرزین"

ئەندامی ئەنجومەنی گەل-ی ئەحرەزی  عایشە حەسەن ڕاشیگەیاند، ئێمە پێداویستی گەلمان تۆمار کردووە و هیچکات دەست لە گەلی خۆمان هەڵناگرین. ئێمە تۆڵەی عەفرین دەکەینەوە.

عایشە ئەوەشی وت: گەلی عەفرین بۆ ماوێکی کاتی لێرە دەمێننەوە و دەبێت ئێمە هاوکارییان بکەین. ئێمە بە بەرخۆدانی عەفرین سەربەرزین و هیچکات پشتی عەفرین بەرنادەین.

" سوێندی تۆڵەسەندنەوە"

 دایکێکی بەتەمەن بە ناوی گوڵزار بە ئاژانسەکەمانی وت: لە حەلەب بە هۆی شەڕەوە کۆچبەری عەفرین بووم و ئیستاکەش لە عەفرین بە هۆی هێرشی سوپای تورکیا کۆچبەری شەهبا بوم.

ئەو ژنە بە ساڵاچووە وتی: ئەمە چەند جارە ئێمە کۆچ دەکەین خودا ماڵی ئەردۆغان کاول بکات. هیوادارم ئەوەی بەسەر ئێمەیدا هیناوە بە سەد قات بەسەری خۆیدا بێت، بەڵام باش بزانن ئێمە هیچکات خاکی خۆمان بەرنادەین، ڕاستە ئیستا هیچمان نەماوە، بەڵام خودا هێز بداتە منداڵەکانمان تا تۆڵەی عەفرین لە دوژمن بکەنەوە.

 

ک.ش

ر.م