گەلی عەفرین وشەهبا پێکەوە نەورۆز پیرۆز دەکەن

بە هەزاران هاووڵاتی عەفرین کە بەهۆی هێرشی داگیرکارانەی تورکیا کۆچبەری کانتۆنی شەهبا بونە، لە شەهبا نەورۆز پیرۆز دەکەن.

چالاکی نەورۆز لە گوندی فافینێ-ی شەهبا ئەنجام دەدرێت وهاووڵاتیانی عەفرین بەرەو ئەو گوندە دەڕۆن.

لە بەردەم ماڵی ژن-ی گوندی فافینێ-ی شەهبا بە هەزاران هاووڵاتی کۆبونەتەوە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆزی بەرخۆدانی عەفرین.

و بە دروشمی بژی بەرخۆدانی عەفرین  قڕکردنی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێت لە مەراسیمەکەدا پەیامی گرنگ بدرێت.

ک-ش