گەل لە دژی داگیرکاری ڕژانە سەرشەقامەکان
لە ڕۆزبەی شارەکانی فیدراسیۆنی باکوور و ڕؤژهەڵاتی سووریا دەیان هەزار هاووڵاتی لەهەمبەرهەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک ڕژانە سەرشەقامەکان.
لە ڕۆزبەی شارەکانی فیدراسیۆنی باکوور و ڕؤژهەڵاتی سووریا دەیان هەزار هاووڵاتی لەهەمبەرهەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک ڕژانە سەرشەقامەکان.
لە ڕۆزبەی شارەکانی فیدراسیۆنی باکوور و ڕؤژهەڵاتی سووریا دەیان هەزار هاووڵاتی لەهەمبەرهەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک ڕژانە سەرشەقامەکان.
تل حەمیس
ئەمڕۆ بەهەزاران کەس لە هاووڵاتیانی ناوچەی تل حەمیس-ی هەرێمی جەزیرە، ئەندامانی مەجلیسی ناوچە و ڕێکخراوەکان، مەجلیسی شارەوانییەکان و ڕیش سپییان لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک ڕژانە سەرشەقام.
خۆپیشاندەران لە دژی هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆداگیرکردنی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا دروشمیان بەرزکردەوە و وتیان " گەلی سووریا یەکن، نابۆ هێرشی ئەردۆغان".
دوای ڕێپێوانەکە میتینگێک بەڕێوەچوو و لەمیتینگەکەدا نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان قسەیان کرد و ئیدانەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیایان کرد بۆسەرباکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
گرێ سپی
لە شاری گرێ سپی بەهەزاران هاووڵاتی کە پێکهاتبوون لە پێکهاتەی عەرەب وکورد لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەرهەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران لە گوندی بەرانبەربە سنووری تورکیا زنجیرەی مرۆییان دروست کرد و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیایان ئیدانەکرد.
دواترهاووڵاتیان ڕێپێوانەکانی خۆیان هەتاکووگوندی نس تل بەردەوام کرد و لەوێدا قەڵغانی مرۆییان لە بەرانبەر بارەگا سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک دروستکرد.
گەل دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سنووری سەرێکانی و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەرهەرێمەکانی سووریا ڕژانە سەر شەقامەکەن.
لە شارەکانی دیڕک، گێرکێلەگێ و تل کۆچەرهاووڵاتیان بەئامانجی ئیدانەکردنی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەرهەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕژانە سەرشەقامەکان و داوایان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد کە هەلویست نیشان بدات.
ک-ش