گەنجانی باشووری کوردستان لە سەنگەری بەرگیری لە ڕۆژئاوی کوردستانن

گروپێکی ترلە گەنجانی باشوری کوردستان لەسەر بانگەوازی سەفەربەری بۆ بەرگری لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان گەیاندووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشداری ڕیزی بەرخۆدان بوون. هەڵۆ قەندیل یەکێک لەو گەنجانەیە کە لەشاری رانیەوە خۆی گەیاندووەتە ناوچەی زرگانی سەرێکانی.

تووڕەیی گەلی باشووری  کوردستان لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک تادێت فراوانتر دەبێت، جگە لە خۆپێشاندان و بایکۆتکردنی کاڵای تورکی، گەنجانی باشور دژی داگیرکەرییەکان گروپ گروپ خۆیان دەگەیننە بەرەکانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان.

هەڵۆ قەندیل یەکێک لەو گەنجانەیە کە لە شاری ڕانیەی باشوووی کوردستانەوە لەگەل چەند گەنجێکی ترهاتووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشداری ناو ریزەکانی قەسەدە بووە  لە دژی هێرشی داگیرکارانەی دەولەتی تورک وچەتەکانی لە ناوچەی زەڕگان بەرخۆدان دەکەن.

هەڵۆ قەندیل ئاماژە بەوە دەکات کە ئێمە گروپێکی ١٢کەسی بووین کە بڕیارماندا بەدەم بانگەوازی سەفەربەریی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بچین و خۆمان گەیاندە ڕۆژئاوا و ئیستاکە هەرکامەمان لە سەنگەرێکدا لە دژی داگیرکەران بەرخۆدان دەکەین.

لەکۆتایی قسەکانیدا هەڵو قەندیل داوا لە گەنجانی هەرچوارپارچەی کوردستان دەکات کە بەخێرایی و بەبێ دوودڵی بەشداری بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان ببن و خاکی رۆژئاوا لە هێرشی داگیرکاری بپارێزن.

جێگای ئاماژەیە کە پێش ئەم چەندین گروپی تر لە باشوری کوردستانەوە خۆیان گەیاندووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لە ڕیزی بەرخۆداندا جێیان گرتووە و بەپێی زانیارییەکان بەدەیان گەنجانەی لەم ماوەیە بەشداری بەرخۆدانی شەرەف بوون.

ک-ش