دیمەنی بۆردمانی نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی عەفرین

سوپای داگیرکەری تورکیا نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی عەفرین-ی بۆردمان کردووە. دیمەنی نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی عەفرین لە لایەن سەرچاوە خۆجیییەکانەوە لە عەفرین تۆمار کراوە.

لە ڕۆژی ١٦ی ئادار/٢٥ی ڕەشەمە  سوپای داگیرکەری تورکیا نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٦ هاووڵاتی شەهید بوون.

سوپای داگیرکەری تورکیا نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی عەفرین-ی بۆردمان کرد کە بووە هۆی شەهید بونی ١٦ هاووڵاتی، ئەمرۆ میدیاکانی تورکیا  بینای چاپخانەی عەفرینیان کە لە تەنیشت نەخۆشخانەی عەفرینە بڵاو کردەوە و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە هیج هێرشێک نەکراوەتە سەر نەخۆشخانەی عەفرین.

بەڵام هەر لە دیمەنەکانی میدیاکانی تورکیادا بە ئاشکرا دیارە کە نەخۆشخانەی عەفرین کراوەتە ئامانج.

سەرچاوە خۆجێییەکانی ناوشاری عەفرین  دیمەنی نەخۆشخانەی ئاڤرین-یان دوای بۆردمانەکەی سوپای تورکیا تۆمار کردووە،

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا بە ڕوونی دیارە کە سوپای داگیرکەری تورکیا نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی عەفرین-ی کردووەتە ئامانج.

 

ک-ش