یه‌په‌گه: ئه‌فسه‌رێك و ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌دا له عه‌فرین، ئه‌فسه‌رێك و ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌دا له عه‌فرین، ئه‌فسه‌رێك و ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: چالاكیی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین دژی سه‌ربازانی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانیان، به‌رده‌وامه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه:
چالاكیی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له دژی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین به‌رده‌وامه. چه‌ته‌كانیش له‌نێو شاردا خۆبه‌خۆ به‌شه‌ڕهاتوون و دۆخی ئاسایشیش به‌و هۆیه‌وه تێكچووه.
له ئه‌نجامی چالاكیی دوێنێ كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی جندرێس - عه‌فرین ئه‌نجامدرا، ڕوون بوویه‌وه كه ئه‌فسه‌رێك و سه‌ربازێكی توركیا كوژراون و ٧ی سه‌ربازیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی دیكه‌ی هێزه‌كانماندا، سه‌ربازێك له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
«به‌هۆی دزی، چه‌ته‌كان خۆبه‌خۆ به‌شه‌ڕهاتن»
له لایه‌كی دیكه‌وه، كێشه‌ی نێوان چه‌ته‌كان له‌سه‌ر ماڵ و موڵكی دزراوی هاوڵاتیانی عه‌فرین به‌رده‌وامه. جارێكی دیكه‌ش له‌نێوان چه‌ته‌كانی ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه و ئه‌حرار ئه‌لشام له‌سه‌ر ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانی فڕنی شاره‌كه، شه‌ڕ ڕوویدا. جێگه‌ی باسه تا ئێستا فڕن كار ناكات.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌یی كه له لایه‌ن هه‌واڵگری توركیا دامه‌زرابوو، به‌هۆی كێشه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نی دیلۆك و چه‌ته‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ی سه‌ر به «فوئاد عه‌لیكۆ» كه به‌ر له دوو ڕۆژ له عه‌فرین بوو، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
له هه‌رێمی شه‌هبا ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی، له ماوه‌ی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا، به ئامانجی هێرشكردنه سه‌ر تل ڕهفغهت و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، به سه‌دان چه‌ته و ٤ تانك و پانزێریان به فه‌رمانده‌یی سه‌رچه‌ته «ئه‌بوو یه‌حیا قهرهندهل (مۆرۆ) و «ئه‌بوبه‌كر ئهلئهسلی» له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره توركییه‌كان كۆكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها فڕۆكه‌سیخووڕییه‌كانی توركیا له هه‌رێمه‌كه ده‌سووڕێنه‌وه. ئه‌م جموجۆڵه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ بوو كه ناوه‌نده‌كانی شه‌ڕی تایبه‌تی تورك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شاره‌كه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
s.m