یه‌په‌گه: به ڕۆحی هاوڕێ پۆڵات به‌رخۆدانی عه‌فرین سه‌رده‌خه‌ین
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌ڕڤانێكی خۆی به ناوی پۆڵات عه‌فرین ئاشكرا كرد كه له دژی هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له عه‌فرین، دوێنێ چالاكیی فیدایی ئه‌نجامدا.
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌ڕڤانێكی خۆی به ناوی پۆڵات عه‌فرین ئاشكرا كرد كه له دژی هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له عه‌فرین، دوێنێ چالاكیی فیدایی ئه‌نجامدا.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه پۆڵات عه‌فرین كه له گوندی قزلباش-ی ناوچه‌ی بلبلێ له دژی هێرشی قڕكردنی سوپای توركیا چالاكی فیدایی ئه‌نجامدا، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
یه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كرد كه پۆڵات عه‌فرین له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا قاره‌مانانه به‌رخۆدانی كردووه.
«له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، به‌رخۆدانی ئێمه ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت. با گه‌لی كورد ئه‌مه باش بزانێت؛ هه‌تا لاوانی كوردی وه‌ك ئا‌ڤێستا، ئیلان و پۆڵات هه‌بن، ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌رگیز سه‌رناكه‌وێت. ده‌كرێ ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر تهكنكیك و چه‌ته‌ی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام با له‌بیر نه‌كات كه ئێمه‌ش گه‌لی خۆڕاگر و قاره‌مانی وه‌ك ئا‌ڤێستا، ئیلان و پۆڵاتمان هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه سه‌ركه‌وتنی عه‌فرین مسۆگه‌ره و ئێمه ناهێڵین ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر، ئه‌لنووسره و داعش له‌سه‌ر ئه‌م خاكه بژین.»
له ڕاگهیهندراوهكهدا، یه‌په‌گه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هه‌موو گه‌لی خۆڕاگر و به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هید پۆڵات عه‌فرین كردووه. هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دووپات كردۆته‌وه ئاستی تێكۆشان و به‌رخۆدانی عه‌فرین به‌رزتر بكات.
ناسنامه‌ی شه‌هید:
ناسناو: پۆڵات عه‌فرین
ناو و پاشناو: مه‌روان عومه‌ر
ناوی دایك: مه‌ریه‌م
ناوی باوك: عه‌لی
شوێنی له‌دایكبوون: بلبلێ - عه‌فرین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: گوندی قزلباش - بلبلێ، ١٢ی مارسی ٢٠١٨\٢١ی ڕه‌شه‌ممه
s.m