یه‌په‌گه: شه‌هید فه‌رماندار كاركه‌ر هێنده‌ی ناوی خۆی ڕه‌نجی دا
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌په‌گه به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی فه‌رماندار كاركه‌ر و ٧ هه‌ڤاڵی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌په‌گه به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی فه‌رماندار كاركه‌ر و ٧ هه‌ڤاڵی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و یادی فه‌رماندار كاركه‌ر و ٧ هه‌ڤاڵی، كرده‌وه كه له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین شه‌هید بوون و ئه‌مڕۆ ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرا كرا.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌په‌گه:
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر، له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی ڕۆژئاوا كه به فیداكاریی گه‌وره به‌ده‌ستهێنراون. هێرشه‌كان له به‌رانبه‌ر شۆڕشی ڕۆژئاوا كه له ساڵی ٢٠١٣ به هێرشی چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره ده‌ستیپێكرد، له ساڵی ٢٠١٤ تا كۆتایی ٢٠١٧ به هێرشی دڕندانه‌ی چه‌ته‌كانی داعش به‌رده‌وام بووه.
گه‌لی ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی به ئامانجی له‌ناوبردن و داگیركاری له لایه‌ن گرووپهچهتهكان ئه‌نجام ده‌درێن، به فیداكارییه‌كی گه‌وره شه‌ڕی به‌رخۆدانی به‌ڕێوه‌بردووه. یه‌كینه‌كانی ئێمه‌ی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده له سه‌ره‌تای ٢٠١٨ه‌وه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی ئه‌لقاعیده، شه‌ڕی به‌رخۆدان به‌ڕێوه‌ده‌بات. ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپهچهتهكان جاری یه‌كه‌م ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان به هێرشی داگیركاری كرد و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان پیشان دا. مێژوو بۆ جاری یه‌كه‌م ده‌بێته شاهیدی شه‌ڕی به‌رخۆدانێكی وه‌ك عه‌فرین كه ٢ مانگ به‌پێشه‌نگی هێزه‌كانمان یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و به هاوكاریی له‌گه‌ڵ ڕۆحی فیدایی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕێوه‌براوه. ئه‌وانه‌ی پێشه‌نگایه‌تیی ئه‌م به‌رخۆدانه شكۆدار و مێژووییه‌یان گرته‌ئه‌ستۆ و له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا نه‌خشاندیان، شه‌هیده‌كانی ئێمه‌ن. فه‌رماندار كاركه‌ر ئێریش و سه‌دان هه‌ڤاڵی ئێمه‌ی شه‌هید به هه‌ڵوێست، فیداكاری و ڕه‌نجێكی بێ وێنه به‌رخۆدانی عه‌فرینیان كرده ماڵی مێژوو و سه‌رده‌م.
فه‌رماندار كاركه‌ر كه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری بۆ ڕۆژئاوا-دا په‌یوه‌ندی كرد به شۆڕشی ڕۆژئاواوه، هێنده‌ی گه‌وره‌یی ناوی خۆی ڕه‌نجی دا و دوایین جار له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی به‌رخۆدانی عه‌فرین جێگه‌ی گرت. فه‌رماندار كاركه‌ر كه خاوه‌نداری له ڕێگه‌ی تێكۆشانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ده‌كرد، به تێكۆشانی خۆی چووه نێو سمبوله‌كانی به‌رخۆدانی عه‌فرین. فه‌رماندار كاركه‌ر، له قسه‌كردن و كاركردندا یه‌ك بوو، هه‌موو كاتی خۆی په‌یوه‌ست بوو به ڕه‌نجی ئافراندن، به ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌و به‌هایانه‌ی كه ئافراندوویه‌تی. فه‌رماندار كاركه‌ر له‌م شه‌ڕی به‌رخۆدانی مێژوویی‌دا به ڕۆحی فیدایی شه‌ڕی كرد و چووه ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هاوڕێ كاركه‌ر ئێریش، ئێمه به‌ڕێزدارییه‌وه یادی هه‌موو هه‌ڤاڵانمان عادل سینان، باهۆز ئامه‌د، چه‌م ڕۆژهلات، عه‌گید فه‌راشین، ڕێدوور سوروچ، شۆڕش سۆلهان و زیلان بێریتان ده‌كه‌ینه‌وه كه له به‌رانبه‌ر سوپای توركیای داگیركه‌ر و گرووپه‌چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی، له كات و شوێنی جیاواز له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون. ئێمه ده‌ڵێین سه‌ری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌له‌كه‌مان ساخ بێت.
s.m