ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستنیشانی كرد كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له هه‌رێمی عه‌فرین ١٢ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون. یه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاندووه، له ٢٠ی كانوونی دووه‌مه‌وه تا ئێستا ٢ هه‌زار و ٤٢٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی هێزه‌كانی داگیركه‌ر له عه‌فرین كوژراون و بریندار بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه:
- له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی دووه‌می «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» له هه‌رێمی عه‌فرین، هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه گورزی توندیان له چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر دا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان له‌م هه‌رێمه، لایه‌نی كه‌م ١٢ سه‌رباز و چه‌ته كوژران.
- له ١٧ی نیسانی ٢٠١٨ شه‌ڕڤانانی ئێمه له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له دژی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنی-یان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك به ناوی تانه‌ر چۆبانئۆغلو كوژرا. له هه‌مان كاتدا له ناوه‌ندی ناوچه‌ی جندرێس، شه‌ڕڤانانمان چالاكییه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامدا و فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای داگیركه‌ر كوژرا.
- له ١٧ی نیسانی ٢٠١٨ شه‌ڕڤانانی ئێمه له گوندی ئه‌بوو كه‌عب-ی جندرێس چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ته‌یه‌ك به ناوی سه‌لووم ئه‌لحه‌مادی كوژرا و ٢ چه‌ته‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
- له ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ شه‌ڕڤانان چالاكییه‌كیان له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ئه‌نجامدا، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران و ٦ی دیكه‌ش بریندار بوون.
- له ١٩ی نیسانی ٢٠١٨ شه‌ڕڤانانی ئێمه له ناوچه‌ی شیێ چالاكییه‌كیان له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی كه گرووپێكی چه‌ته‌كانی فیرقه‌ی ئهلههمزهیان ده‌گواسته‌وه، ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ته‌یه‌ك به ناوی حسێن ئه‌لعه‌لی كوژرا و ٤ چه‌ته‌ی دیكه‌ش بریندار بوون. ناوی ئه‌و چه‌تانه‌ی كه برینداركراون بریتییه له: محه‌مه‌د قه‌ره حسێن، حسێن یوزباشی، عه‌بدولقادر شێخلی، عه‌بدول لهتیڤ كمكۆ.
- له ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ شه‌ڕڤانان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ترندێ - عه‌فرین، له دژی چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی ئه‌لشام چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا و ٢ چه‌ته كوژران. له دوای ٣ ڕۆژ ته‌رمی چه‌ته‌كان له ناوچه‌كه هه‌ڵگیرانه‌وه.
- له ٢٢ی نیسانی ٢٠١٨ شه‌ڕڤانانی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاجۆ - عه‌فرین چالاكییه‌كیان له به‌رانبه‌ر چه‌ته‌كانی فیرقه‌ی ئه‌لهه‌مزه ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٣ چه‌ته كوژران. له هه‌مان ڕۆژدا، له ده‌وروبه‌ری چواڕیانی قابوون-ی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٢ چه‌ته‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.
- له ١٧ی نیسانی ٢٠١٨ سوپای ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكیان له گونده‌كانی ناوچه‌ی ڕاجۆ، بلبلێ، جندرێس و ده‌وروبه‌ری شاری عه‌فرین، به به‌شداری هه‌زاران چه‌ته، فڕۆكه‌ی جه‌نگی و ٨ فڕۆكه‌ی سیخووری ئه‌نجامدا. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بێت، كۆتایی پێهات. له هه‌مان كاتدا سوپای ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر سه‌دان سه‌رباز، زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی چه‌كی قورسی له خاڵه‌كانی پشكنینی هه‌رێمی شێخ ئه‌قیل-ی ئیدلب كه له ئه‌نجامی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌و ناوچه‌یه جێگیر كرابوون، كشانده‌وه و گواسترانه‌وه بۆ گوندی باسووفان-ی ناوچه‌ی شێراوا.
- له هه‌موو چالاكییه‌كاندا بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به شه‌ڕڤانانی ئێمه بگات، شه‌ڕڤانان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوه‌نده‌كانی خۆیان.
له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داگیركاریی سه‌ر عه‌فرین تا ئه‌مڕۆ، به‌و چالاكییانه‌ش كه له هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامدراون، ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بووه به ٢ هه‌زار و ٤٢٠.
s.m