ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده له عه‌فرین، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه:
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا، شه‌ڕڤانانی ئێمه ڕۆژانی ٣٠-٣١ی ئایار\٩-١٠ی جۆزه‌ردان له دوو قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گه‌كانی چه‌ته و سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر. له چالاكییه‌كه‌دا زۆر سه‌رباز و چه‌ته كوژران، به‌ڵام ده‌رباره‌ی ژماره‌یان، زانیاری ڕوون به‌ده‌ست نه‌خرا.
زۆر سه‌رباز كوژران، ته‌رمی ٢ چه‌ته بینرا
له گوندی قورتقولاقێی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را، یه‌كینه‌كانی ئێمه شه‌وی ٣٠ی ئایار\٩ی جۆزه‌ردان له دژی باره‌گه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا زۆر سه‌رباز كوژران، ته‌رمی ٢ چه‌ته به چاو بینرا.
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٣١ی ئایار\١٠ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٣ له دژی باره‌گه‌یه‌كی چه‌ته‌كان له ده‌وروبه‌ری گوندی مه‌ریه‌مینێ كه ٧ كم دووره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا كه بوو به شه‌رێكی سه‌خت و نزیكه‌ی ٤٥ ده‌قه به‌رده‌وام بوو، ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژران و بریندار بوون. ده‌رباره‌ی ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی دوژمن زانیاری ڕوون به‌ده‌ستنه‌خرا.
٣ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون
له‌و چالاكییانه‌ی كه له گوندی قورتقولاقێ و مه‌ریه‌مینێ ئه‌نجامدران، ٣ شه‌ڕڤانی ئێمه قاره‌مانانه تا دوایین گوله شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون. ناسنامه‌ی هه‌ر سێ شه‌هیده‌كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.»
s.m