یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ شه‌ڕڤانی شه‌هیدی ئاشكرا كرد
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ شه‌ڕڤانی شه‌هیدی ئاشكرا كرد كه یه‌كێكیان ئینتهناسیۆناله و خه‌ڵكی ئیسپانیایه، ئه‌وی دیكه‌شیان خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سه‌رێكانیی ڕۆژئاوای كوردستانه.
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ شه‌ڕڤانی شه‌هیدی ئاشكرا كرد كه یه‌كێكیان ئینتهناسیۆناله و خه‌ڵكی ئیسپانیایه، ئه‌وی دیكه‌شیان خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سه‌رێكانیی ڕۆژئاوای كوردستانه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٢ شه‌ڕڤانی خۆی ئاشكرا كرد كه له دێره‌زۆر و سه‌رێكانی شه‌هید بوون.
به‌یاننامه‌ی یه‌په‌گه:
له ١٣ی ئایاری ٢٠١٨\٢٣ی بانه‌مه‌ڕ له گوندی باكۆز كه خاوه‌نی گرینگییه‌كی ستراتیژییه، له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه له چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرا. له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی گوندی باكۆز-دا، مینێك به شه‌ڕڤانی ئێمه‌ی ئیسپانی كهنداڵ رامۆن-دا ته‌قییه‌وه و شه‌هید بوو.
له ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان له سه‌رێكانی هاوڕێمان مه‌زڵووم جوما له كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ شه‌هید بوو.
هه‌ڤاڵی ئێمه كهنداڵ رامۆن له شاری مه‌دریدی ئیسپانیا له‌دایكبووه. له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ڕه‌نجده‌ره و بۆ جاری یه‌كه‌م له ڕۆژئاوا به‌شداری تێكۆشانی گه‌لانی چه‌وساوه‌ی كردووه. هه‌ڤاڵمان كهنداڵ بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوا دژی چه‌ته‌كانی داعش كه نه‌ك ته‌نیا بوونه‌ته به‌ڵا بۆ گه‌لانی بنده‌ست، له هه‌مان كاتدا بوونه‌ته به‌ڵا بۆ مرۆڤایه‌تی، تێكۆشان بكات، به‌شداری ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه بوو. هه‌ڤاڵ كهنداڵ له ماوه‌یه‌كی كورتدا فێری ژیانی نێو تێكۆشان بوو و دوای په‌روه‌رده له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی دێره‌زۆر جێگه‌ی گرت. گوێی به ته‌مه‌نی زۆری خۆی نه‌ده‌دا، ده‌ستی بۆ هه‌موو كاری پراكتیكی ده‌برد و به‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی خۆی، لایه‌نی ڕه‌نجده‌رانه‌ی كه‌سایه‌تی خۆی پێشده‌خست. هه‌ڤاڵمان كهنداڵ له هه‌رێمێكه‌وه هات كه نه‌ریتی شۆڕشی لێیه، به ئه‌زموونێك كه له شۆڕشی ڕۆژئاوا وه‌ریگرت، نیشانی دا كه به خه‌باتی هاوبه‌ش یه‌كێتیی له‌نێوان گه‌لاندا بونیاد ده‌نرێت.
هه‌ڤاڵی ئێمه مه‌زڵووم جوما له یه‌كێك له قه‌ڵاكانی شۆڕشی ڕۆژئاوا «سه‌رێكانی» هاتۆته دونیاوه. هه‌ڤاڵ مه‌زڵووم جووما كه خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی نه‌ریتی وهڵاتپارێزییه، له شۆڕشی ڕۆژئاوادا به‌شداری خه‌باتی كارا بووه. گه‌وره‌ترین ئامانجی هه‌ڤاڵمان مه‌زڵووم جوما خاوهنداریكردنه له به‌هاكانی خۆی و پاراستنی ئه‌و به‌هایانه‌ی كه بونیادنراون. هه‌ڤاڵمان مه‌زڵووم له‌و كاته‌وه‌ی به‌شداری تێكۆشانی كردووه تا دوایین ڕۆژ په‌یوه‌ست بووه به ئامانجه‌كه‌ی خۆی.
ئێمه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان و گه‌لی ئێمه‌ی به‌هادار ده‌كه‌ین. سوێند ده‌خۆین كه به شوێنپێی شه‌هیداندا بڕۆین و هه‌تا ئازادی به‌ده‌ستده‌خه‌ین، به‌رده‌وام بین له تێكۆشان.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
ناسناو: كهنداڵ رامۆن
ناو و پاشناو: رامین ماریا رول لینهۆف
ناوی دایك: كاندێلاریا
ناوی باوك: رامۆن
شوێنی له‌دایكبوون: مه‌درید - ئیسپانیا
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دێره‌زۆر - ١٣ی ئایاری ٢٠١٨\٢٣ی بانه‌مه‌ڕ
ناسناو: مه‌زڵووم جووما
ناو و پاشناو: جووما محه‌مه‌د
ناوی دایك: هه‌ییه
ناوی باوك: محه‌مه‌د
شوێنی له‌دایكبوون: سه‌رێكانی
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سه‌رێكانی - ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨\٥ی جۆزه‌ردان
s.m