یەپەژە ناسنامەی دوو شەهیدی ڕاگەیاند
فه‌رمانداره‌تیی یەپەژە ڕایگه‌یاند، دوو شه‌ڕڤانیان به ناوه‌كانی ساریا و هیڤدا شەهید بوون. ڕاشیگەیاند، بۆ به‌دیهێنانی هیواکانی ساریا و هیڤدا لە تێکۆشانیان بەردەوام دەبن.
فه‌رمانداره‌تیی یەپەژە ڕایگه‌یاند، دوو شه‌ڕڤانیان به ناوه‌كانی ساریا و هیڤدا شەهید بوون. ڕاشیگەیاند، بۆ به‌دیهێنانی هیواکانی ساریا و هیڤدا لە تێکۆشانیان بەردەوام دەبن.
فەرمانداره‌تیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە - YPJ) لە ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشکرای کرد، هاوڕێیانیان ساریا دێرسم (سۆنگول دۆگوچ) و هیڤدا پرۆسی (ڕۆژبین ئاکدۆغان) شەهید بوون. یەپەژە ده‌رباره‌ی ساریا نووسیویەتی، «لە شەڕی ٢٠١٣ – ٢٠١٤ و ٢٠١٥دا ڕۆڵێکی پێشەنگی گێڕا. هاوڕێ ساریا لە شۆڕشی ڕۆژاڤا ڕه‌نجی بێ وێنه‌ی دا. به به‌رخۆدان لە بەرانبەر چەتەکانی داعش، پیشانی دا هەڵوێستی ژنی کورد به‌رانبه‌ر دوژمن چۆنە. بەو هەڵوێستەی بووە نموونەی بوێری، فیداکاری، هیوا و سەرکەوتن.»
هاوكات یەپەژە ده‌رباره‌ی هیڤدا نووسیویەتی، «هەمیشە بە جۆش‌وخرۆش بوو. بە ڕۆحه گەنجەکەیەوە ڕه‌نگی بە ژیان دەبەخشی. هه‌ڤاڵ هیڤدا ماوەیەک بوو بەهۆی دۆخی تەندرووستییەوە لەژێر چارەسەریی پزیشكیدا بوو، به‌ڵام بەهۆی قورسیی دۆخەکەیەوە شەهید بوو.»
ڕاگه‌یه‌نراوی فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌په‌ژه:
لە کەسایەتیی پێشەنگ، تێكۆشه‌ران، هاوڕێیان ساریا و هیڤدا، یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە لە تێکۆشانی مرۆڤایەتیدا شەهید بوون. سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو هاوڕێمان و گەلە بەرخودێرەکەمان و دایکی شەهیدان دەکەین و به پێداگرییه‌كی گه‌وره بەڵێنمان بۆ شەهیدان دووپات دەکەینەوە.
تێکۆشانی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە حەقیقەتی شەهیدان خۆی گەیانده ئەم قۆناغە مێژووییە. لە شەڕی ٨ ساڵی رابردوودا هەزاران هاوڕێی شکۆدارمان له ڕێی پاراستنی گەل و خاکی پیرۆز شه‌هید بوون. ئەوەی کە کەوتە سەرشانی گەلەکەمان بە فیداکاری و بە ڕۆحی وڵاتپارێزییەوە ڕه‌نجیان دا. خوێنیان ڕژاند و ڕۆڵە هێژاکانیان پێشکەشی شۆڕشی مرۆڤایەتی کرد. ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە - YPJ) بە تێکۆشان هەوڵ و ڕه‌نجمان دا بۆ ئه‌وه‌ی شایستەی حەقیقەتی گەلەکەمان بین. هاوڕێ ساریا بەو عەقڵیەتەوە تێکۆشا و بە وره‌یه‌كی بەرزەوە له‌پێناو ئازادی شەڕی کرد و لەو ڕێگەیەدا شەهید بوو.
هاوڕێمان ساریا كه یەکێک بوو لە پێشەنگه‌كانی شۆڕش لەسەر ئەم ڕاستییه هاته ڕیزی تێکۆشانی مرۆڤایه‌تی. هاوڕێ ساریا له‌نێو خانه‌واده‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزدا گەورە بووه. خانه‌واده‌یه‌ك کە لە تێکۆشانی ئازادی‌دا زۆر قوربانی گەورەیان داوە. هاوڕێ ساریا لە تەمەنێکی گەنجدا هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی تێکۆشانی ئازادی. لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژاڤا بە ڕه‌نجێكی گەورەوە بەشداری هەموو کارێکی کردووه. هەمیشە لە سەنگەرەکانی پێشه‌وه‌ی شەڕ بوو. هەمیشە مه‌یدانه سه‌خته‌كانی بۆ خۆی هەڵدەبژارد. بەبێ ئەوەی ڕۆژێک لە رۆژان لە دڵەڕاوکێدا بێت، بە ئیرادەیەکی به‌هێزه‌وه، بە بڕوایەکی پتەوەوە ئه‌و ئه‌ركانه‌ی خۆی جێبەجێ دەکرد کە پێی سپێردرابوون. لە ئاستی فەرماندەدا پیشەنگایەتی کرد. لە هەڵمەت و شەڕی قورس‌دا بەشدار بوو. بە هەڵوێستی بوێرانە، فیداکارانە و لەخۆبردوانه لە کاتی زۆر سەختدا ببوه پێشەنگ بۆ هاوڕێکانی. لە شەڕەکانی ٢٠١٣-٢٠١٤ و ٢٠١٥ ڕۆڵێکی پێشەنگی گێڕا. هاوڕێ ساریا لە شۆڕشی ڕۆژاڤا ڕه‌نجی بێ وێنه‌ی دا. به به‌رخۆدان لە بەرانبەر چەتەکانی داعش، پیشانی دا هەڵوێستی ژنی کورد به‌رانبه‌ر دوژمن چۆنە. بەو هەڵوێستەی بووە نموونەی بوێری، فیداکاری، هیوا و سەرکەوتن.
«هاوڕێ هیڤدا ئامانجی گەورەی هه‌بوو»
هاوڕێمان هیڤدا پرۆسی ماوەیەک بوو لە تێکۆشانی ئازادی‌دا بوو. هاوڕێیەکی گەنج بوو. هەڤاڵ هیڤدا لە تەمەنی گه‌نجیدا سیسته‌می سەرمایەداری ڕه‌ت كرده‌وه کە بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر فکر، جەستە و ڕۆحی گەنجان و ڕووی لە شۆڕشی گەلان کرد. ئامانجێکی گەورەی هه‌بوو. لە ژیانیدا بۆ ئەوەی شایستەی هاوڕێیەتی بێت ڕه‌نجێكی زۆری بۆ ژیان و هەڤاڵەکانی ده‌دا. هەمیشە بە جۆش‌وخرۆش بوو. بە ڕۆحه گەنجەکەیەوە ڕه‌نگی بە ژیان دەبەخشی. هه‌ڤاڵ هیڤدا ماوەیەک بوو بەهۆی دۆخی تەندرووستییەوە لەژێر چارەسەریی پزیشكیدا بوو. بەڵام بەهۆی قورسیی دۆخەکەیەوە شەهید بوو.
بەهۆی ئەوەی له‌نێو هەلومەرجی شەڕدا بووین، نەمانتوانی شەهیدبوونی هاوڕێ ساریا ئاشکرا بکەین، بۆیە داوای لێبووردن لە بنەماڵە و گەلەكه‌مان دەکەین. هەڤاڵ هیڤدا بەهۆی نەخۆشییەكهوه شەهید بوو. بێگومان هاوبەشی خەمی خانه‌واده‌كانی هەردوو هەڤاڵی هێژاین و جارێکی دیکە سەرەخۆشییان ئاراستە دەکەین و ده‌ڵێین، شەهید نامرن. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمه بەڵێن و بڕیارداریی خۆمان تازە دەکەینەوە کە به هاوڕێ شەهیدەکانمان داوه. بۆ ئەوەی هیواکانی شەهید ساریا، هیڤدا و تەواوی شەهیدانی دیکە بەدی بێنین، لە تێکۆشان بەردەوام دەبین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
ناسناو: هیڤدا پرۆسی
ناو و پاشناو: ڕۆژبین ئاکدۆغان
شوێن و ساڵی لەدایکبوون: شرنه‌خ\ ١٩٩٨
ناوی دایک: ساریا
ناوی باوک: حازم
شوێن و كاتی شەهیدبوون: حه‌سه‌كه \ ٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩
ناسناو: ساریا دێرسم
ناو و پاشناو: سۆنگول دۆگوچ
شوێن و ساڵی لەدایکبوون: ئامەد \ ١٩٨١
ناوی دایک: مەیزا
ناوی باوك: فەیزی
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٢/١/٢٠١٥ حەسەکە
شوێن و كاتی شەهیدبوون: حه‌سه‌كه \ ٢٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٥
s.m