سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەک، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ماڵێک لە شاری سەرێکانیی لە ڕۆژئاوای کوردستان، یەپەگە لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٢٥ی تەمموز/٣ی خەرمانان کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی بەیانی، هێزەکانی سوپای تورکیا لە نزیک هێڵی سنووری ژمارەیەک هاووڵاتی-یان لە نزیک ماڵی خۆیان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا دووهاووڵاتی بەناوەکانی عەلی ناجی و موسا عوبەید برینداربوون، پاشان شەڕڤانێکی یەپەگەش بەناوی ئیبراهیم سارابی کە هەوڵیدابوو بریندارەکان لە شوێنی دەستڕێژی گولـلە ڕزگاربکات، برینداربوو.
یەپەگە ئاماژەشی داوە: شەڕڤانانمان بەرپرچی ئەو هێرشەی سوپای تورکیان دایەوە، کە لە هەموو دۆخێکدا بە هێرش و هاندان دژی گەلەکەمان دەجووڵێتەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکە جەخت لەو کرایەوە "سوپای تورکیای داگیرکەرهەر کاتێک کە هەلێک ئەدۆزێتەوە هێرشێک ئەنجام دەدات .هێزەکانی ئێمەی سەرسنوور دەست بەجێ بەرپرچی هێرشەکەیاندایەوە .
ک-ش