یەپەگە: لە چالاکیێکی شەڕڤاناندا لە عەفرین ١٩ چەتە کوژران

بروسک حەسەکە وتەبێژی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە ، لە عەفرین ڕایگەیاند، شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەی پیشە سازی شاری عەفرین چالاکیێکیان لە دژی چەتەکانی فەیلەقی شام-ی سەر بە سوپای تورکیا ئەنجامداوە،

 بروسک حەسەکە دەستنیشانی کرد کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ١٩چەتەی فەیلەقی شام و ژمارێکی زۆر لە چەتەکانی ئەحراری شام کوژراون. هەروەها لەو چالاکییەدا ٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان تێکشکاوە.

وتەبێژی یەپەگە، بروسک حەسەکە ئاشکرای کرد، لە ماوەی ٣ ڕۆژدا شەڕڤانانمان  ٩ چالاکییان لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامداوە کە زیاتر لە ٦٠ چەتەی سوپای تورکیا کوژراون وبەدەیان چەتەی دیکەش بریندار بوون.

بروسک حەسەکە ڕایگەیاند وەک یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، هەتا پاککردنەوەی خاکی عەفرین لە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی چالاکییەکانمان درێژە بێدەدەین.

ک-ش