یەپەگە ناسنامەی شەڕڤانیکی شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی ئاگر کۆبانێ لە بەرواری ١١ی ئەیلولدا لە حەسەکە لە کاتی خولێکی پەروەردەییدا بە هۆی رووداوێکەوە شەهید بووە.
ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی ئاگر کۆبانێ لە بەرواری ١١ی ئەیلولدا لە حەسەکە لە کاتی خولێکی پەروەردەییدا بە هۆی رووداوێکەوە شەهید بووە.
یەپەگە لەم بارەیەوەی راگەیێنراوێکی بلاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە شەڕڤانیکیان بە ناوی ئاگر کۆبانی لە بەرواری ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە کاتی خولێکی پەروەردەییدا بە هۆی رووداوێکەوە شەهید بووە.
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە:
"هاوڕێ ئاگر کۆبانێ، لە کاتێکدا بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد کە لە دژی شۆڕشی رۆژئاوا و باکوری سوریا، هێرشە داگیرکەری و قڕکەریەکان چڕببوونەوە. بە هەڵوێست و کەسایەتیەکی خاکی و رەنجدەرانەوە بوو بە خاوەنی هەڵوێستێکی پێشەنگ. هاوڕێ ئاگر بە هۆی کاریگەریی کلتوری خۆڕاگریی گەلانەوە، لە دژی هەموو جۆرە هێرش و دواکەوتووییەک تێکۆشا. هاوڕێ ئاگر لە چوارچێوەی جەنگی خۆراگریماندا، هەموو ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیانەی پێی سپێردران، بە شێوەیەکی دڵسۆزانە جێبەجێ کرد. لە کەسایەتی هاوڕێ ئاگر کۆبانێدا، یادی گشت شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە و سەرەخۆشیشمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدەکەمان و گشت گەلەکەمان دەکەین.
ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئاگر کۆبانێ
ناوی تەواو:زەکەریا جمۆ
ناوی دایک: یەشار
ناوی باوک: نورەدین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: حەسەکە – ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠"
ز.ش