یەپەگە ڤیدیۆى تەقاندنەوەى ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى تورکیا لە گوندی چەماى عەفرین بڵاوکردەوە

ناوەندى ڕاگەیاندنى یەپەگە ڤیدیۆى تەقاندنەوەى ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى سوپاى تورکى داگیرکەرى لە گوندیى چەماى ناوچەى شەرای عەفرین بڵاوکردەوە.

شەڕڤانانى یەپەگە/یەپەژە دواى نیوەڕۆى دوێنێ لە گوندی چەماى ناچەى شەرا لە عەفرین ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى سوپاى تورکى داگیرکەریان تێکشکاند.

ئەمڕۆ ناوەندى ڕاگەیاندنى یەپەگە ڤیدیۆ و دیمەنى تەقاندنەوە و تێکشاندنى ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییەى سوپای تورکى داگیرکەری لە عەفرین بڵاوکردەوە.

ر.م