یەکەم خولی هات لە تەبقاى رەقە کۆتایى پێهات

لە تەبقای رەقە یەکەم خولی هێزەکانى دژ تیرۆر (هات) بە بەشداریى سەدان هاووڵاتیى تەبقا و بەڕێوەبەرانى ئەمنیى ناوخۆ کۆتایى پێهات.

 

خولی هێزەکانى هات لە تەبقا بە ناوی "تۆڵەسەندنەوەى شەهیدانى هات" ماوەى ٤ مانگى خایاندبوو.

ئاهەنگى کۆتایهاتن بەو خولە بە خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر ئەسکەندەر عیسا فەرماندەى هات لە رەقە وتەیەکى پێشکەش کرد و وتى، هات وەک بەهێزترین و بەئەزموونترین هێزە و لە توانایدایە بەرگری لە وڵاتەکەى خۆى بکات و بیپارێزێت.

مەزڵوم عومەر هاوسەرۆکى لیژنەى ناوخۆى تەبقا پیرۆزبایى کۆتایهاتنى خولەکەى کرد و رایگەیاند، گەلی باکورى سوریا لە ئەردۆغانى فاشیست دەپرسێتەوە و دەبێت باجى کارەکانى بدات.

باران چاڤرەش فەرماندەى هات لە باکوورى سوریاش، سوپاسى هەموو ئەو کەسانەى کرد، کە بەشداربوون لەو خولەى پەروەردەدا.

دواتر ئەندامانى ئەو خولە، مەراسیمى سوێند و بەڵێنی پاراستنى خاکى وڵات و درێژەدان بە رێگاى شەهیدانیان خوارد.

لە کۆتایى ئاهەگەشەدا، ئەندامانى بەشداربووى خولەکە نمایشێکى سەربازییان بەڕێوەبرد. لەو مەراسیمەدا بەشێک لەو جوڵە و کارانەیان نمایش کرد، کە لە ماوەى خولەکەیاندا راهێنانیان لەسەرکردبوو.

ر.م