2 شەرڤانی قەسەدە شەھید بوون
قەسەدە دەستنیشانی کرد کە لە دەشتی دێرەزۆر 2 شەرڤان شەھید بوون و دەربارەی ناسنامەکانیان زانیاری دا.
قەسەدە دەستنیشانی کرد کە لە دەشتی دێرەزۆر 2 شەرڤان شەھید بوون و دەربارەی ناسنامەکانیان زانیاری دا.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) لە پەیجی فەرمی خۆیدا بەیاننامەیەکی نووسراویان لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "2 شەرڤانمان بە ناوەکانی کاوە (محەمەد کەریم ئەل ئەلۆ) و قەیسەر (مەحمود یوسف ئەلمحمەد) لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی سەربازی خۆیان لە شارۆچکەی مێرگەد و لادێکانی دێرەزۆر، شەهید بوون".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ڕۆڵی ئەو دوو شەهیدە کراوە لە شەڕی چەتەکانی داعش و دەڵێت: "هەردوو شەرڤانمان لە دژی چەتەکانی داعش بەشداریان لە زۆر ئۆپەراسیۆن کردووە، بەرخۆدانێکی گەورەیان کرد، بە ئیرادەیەکی بەهێز و باوەڕێکی بەهێزەوە شەڕی سەرکەوتووانەیان کرد."
قەسەدە سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کرد و بەڵێنی بە کەسوکاری شەهیدان و هەڤاڵان و خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دا کە ئامانجی شەهیدان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی بەدی دێنن.
ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ناسناو: کاوە
ناو و پاشناو: محەمەد کەریم ئەل ئەلۆ
ناوی باوک: کەریم
شوێن و کاتی لە دایک بوون: ئۆم مەدفەح-زێن ئەل مابەرج/1986
شوێن و کاتی شەهید بوون: مەرقەد/21ی تیشرینی یکەمی.2023
ناو: قەیسەر
ناو و پاشناو: محمود یوسف ئەلمحەمەد
ناوی دایک: بەسمێ
ناوی باوک: یۆسف
شوێن و کاتی لەدایک بوون: راشدییە/2001
شوێن و مێژووی شەهید بوون: مەرقەد/21ی تیشرینی یکەمی.2023